ووڵآت نێت/
كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌نپێداویستیه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێم ماوه‌ی 90 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و سكرتێری رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر مووچه‌كه‌یان پێش جه‌ژن نه‌درێت زۆر خێزانی كه‌مئه‌ندامان ناتوانن پێداویستی جه‌ژن دابین بكه‌ن.
سامان حسێن، سكرتێری رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ماوه‌ی 90 رۆژه كه‌مئه‌ندامانی كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، كه مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان 150 هه‌زار دیناره.
راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر پێش جه‌ژن مووچه وه‌رنه‌گرین، ئه‌وا زۆربه‌ی خێزانه‌كان ناتوانن پێداویستی جه‌ژن دابین بكه‌ین و جه‌ژنیان سارد ده‌بێت و سفره‌مان خاڵی ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ مامۆستایان و رۆژی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و رۆژی دووشه‌ممه‌ش سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه مووچه‌ی مانگی ته‌مموز وه‌رده‌گرن، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان دیاری نه‌كراوه.