

ووڵآت نێت/
وەستا رەسوڵ سەرپەرشتیاری ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکوک لە لێدوانێکیدا بۆ SNN ی راگەیاند:"لە ئێوارەی دوێنێوە فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردومانی مۆڵگەکانی چەکدارانی داعشیان کردووە لە ناوچەکانی تەلەلوەرد و حەویجەو دەوروبەری، بەو ھۆیەوە بەدەیان ئۆتۆمبێل و چەکی قورسیان تێکشکێندراون و بە دەیان کەسیشیان لێ بریندار بووەو کوژراوە .
وتیشی، بەپێی زانیاریەکانمان زیاتر لە (٢٥) چەکداری داعش لە تەلەلوەرد و خەبازە کوژراون، جگەلەوەی کە ژمارەیەکی زۆریان لێ برینداربووەو وورەیان تێکشکتوەوخەڵکی شاری حەویجەو گوندەکانی دەورەبەریشی ھەڵھاتوون .
ئاماژەی بەوەدا " پێشمەرگە ھیچ پێشرەویەکی نەکردووە و سنووری کوردستان دەپارێزین و نامانەوێت بچینە ناو دەرەوەی سنووری کوردستان".