نوێترین

recent

23/09/2014

توێژینەوەیەکی ئەمەریکی توانی رووناکی بگۆڕێت بە تەنی رەق


ووڵات نێت/

توێژینەوەیەکی ئەمەریکی توانی رووناکی بگۆڕێت بە تەنی رەق و ئەوەش بۆ یەکەم جارە ئەو راستییە بسەلمێنرێت.
لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی پرینستۆنی ئەمەریکی ئەنجامدرا دەرکەوت دەکرێت رووناکی بگۆڕدرێت بۆ تەنی رەق، ئەوەش لەڕێگەی ئامێرێکەوە ئەنجامدرا کە نزیکەی ھەزار گەردیلەی جیاکراوەی تێدابو و بەکارھێنرا بۆ ئەوەی پارچە بچووکەکانی ناو رووناکی بگۆڕدرێت بۆ دۆخی شل و رەق، ئەو تاقیکردنەوەیەش سەرکەوتوو بوو و توانرا فۆتۆن (گەردیلە پێکھێنەرەکانی ناو رووناکی) بگۆڕدرێت بۆ دۆخی رەق و ھەموویان بەپاڵ یەکەوە ریز بکرێن.
ھاوکات ھەموو توێژەران سەریان لەو دۆزینەوە نوێیە سووڕماوە و گۆڕینی رووناکی بۆ دۆخی رەق و شل چەندین داھێنان بەدوای خۆیدا دەھێنێت، ھەروەھا پێویستە تایبەتمەندییەکانی ئەو ماددە نوێیە بدۆزرێتەوە بۆئەوەی بزانرێت لە کام بواری فیزیادا سوودی لێدەبینرێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085