

عەزیز ڕەئووف:
سانایه دوای ڕووداو زیره‌ك بیت. سانایه دوای هه‌ر ڕوداوێك زیاد له خوێندنه‌وه‌یه‌ك بكرێت، به‌ڵام سانا نیه كۆی ڕووداوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له یه‌ك ئایدۆلۆژیا و مه‌زهه‌بی دیاریكراودا كورت بكرێته‌وه.
سانایه دوای ڕووداو هه‌موو قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ین ئێمه هه‌میشه له‌ناو ڕووداوه‌كه‌دا ده‌ژین هه‌رگیز ڕووداوی وا مایه‌ی شۆك نیه. داعش هات. به‌خۆی و چه‌ك و خوێن و زه‌بروزه‌نگه‌كانیه‌وه، به‌خۆی و شمشێر و چه‌كه مۆدێرنه‌كانیه‌وه. ئه‌م هێزه كێیه؟ له كوێوه هاتووه؟ كوڕی چ سه‌رده‌مێك و كام نه‌ته‌وه‌یه؟ ئه‌م هێزه بۆوا ده‌كات چی گه‌ره‌كه؟
له ئێستادا وه‌ك زۆرێك له بیرمه‌ندان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك سه‌ده‌ی ئیسلامیزمه، یان سه‌ده‌ی ئاینه به گشتی. سانایه هێزێك بێت به‌رگی ئایین بپۆشێت. به‌ڵام سانا نیه ئه‌م گروپه هه‌ڵده‌ینه‌وه بۆ ئه‌و په‌ڕی مێژوو بڵێین كوڕی ئه‌م سه‌رده‌مه نین و كوڕی سه‌رده‌مه تاریكه‌كانن( وه‌ك خۆمان له سه‌ده‌ی ڕوناكیدا بژین). ئاسانه به‌ناوی دینه‌وه زۆر شت بكه‌ین وه‌ك چۆن ئاسانه زۆر شت بده‌ینه پاڵ ئایین. به‌مانایه‌كی تر هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ك له دنیادا به‌قه‌د ئایین تاوانی به‌ناوه‌وه نه‌كراوه وه‌ك چۆن هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كیش بارته‌قای ئایین به‌تایبه‌ت ئاینی ئیسلام لاستیكی نیه تا فریشته و شه‌یتانیش له‌ناویدا جێیان ده‌بێته‌وه.
داعش كوڕی یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی دیاریكراو نین. چه‌ته‌كان له سه‌رتاسه‌ری دنیا كۆ ده‌بنه‌وه و ئاین په‌رده‌یه‌كی پاشه بۆ خۆشاردنه‌وه، ماسكێكی باشه. سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر وتی هه‌زار هاوڵاتی فه‌ره‌نسی له‌ڕیزی داعشدان. ئایا هاوڵاتی فه‌ره‌نسی كوڕی هه‌مان كه‌لتوری ئیسلامی و كۆمه‌ڵگه‌ی دنیای عه‌ره‌بییه؟ ئایا به هه‌مان به‌هاو نۆرم ئه‌م نه‌وه‌یه كوڕی ئه‌و كه‌لتوره دینیه‌یه كه درێژكراوه‌ی كه‌لتوری ئیسلامیه؟ بۆ لێۆڵه‌ره‌وه و چاودێره‌كان ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ڵی بنوێنن ئاسانترین شت ئه‌وه‌یه ئه‌م گروپه بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام. بۆ لێكۆڵه‌ره‌وان ساناترین كرده‌یه‌ك بۆدوركه‌وتنه‌وه‌مان له خوێندنه‌وه‌ی جیدی و خویندنه‌وه‌ی قوڵ ئه‌وه‌یه كه بڵێین داعش ڕیشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلام و ئه‌مه مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئیسلامه.
له ئێستایا هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ك شایه‌نی ئه‌وه نیه بۆی بمرین دین نه‌بێت. بۆیه كۆمه‌ڵگه گه‌نجێكی یاخی له ژیان و په‌راوزێزخراو له كێڵگه‌یه‌كی سوننه‌نشینی وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و خۆرئاوای عیراق هیچ چه‌كێكی تر شك نابه‌ن بۆ شه‌رعیه‌تدان جگه له دین. ئه‌م ئیسلامیه ڕادیكاڵانه هه‌موو كرده‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ئه‌وی تر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. نه‌وت ده‌فرۆشێت، ده‌ست به‌سه‌ر بانقا ده‌گرێت ته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌یه‌كی داعش وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی نیشان ده‌دات بیره ده‌خۆنه‌وه و له گرته‌یه‌كی تردا خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له حه‌مام وێنه‌یان گرتووه. ئایا ئه‌م كرده‌وانه كرده‌ی موسوڵمانێكی ڕاسته‌قینه‌یه كه ده‌یه‌وێت بۆ به‌هه‌شت بمرێت یان به‌هه‌شتی ئه‌م دنیای له‌ده‌ست چووه و ده‌یه‌وێت ده‌ستی بكه‌وێته‌وه؟
داعش له ناوچه‌ی سوننه‌نشینی عیراق ده‌توانن بمێننه‌وه كه له دوای سه‌ددامه‌وه سوننه‌كان له په‌راوێزدابوون. كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی په‌راوێزخراو كه ڕۆحی دینی تێیدا به‌هێزه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه گه‌نجێكی په‌راوزێخراوی جیهان ده‌توانن زۆر توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن و لێشیان وه‌رده‌گیرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فه‌زایی ئاینی ئاماده‌گییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه و هه‌موو هێزێكی دینی له كام وڵاتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بته‌وێ ده‌توانێت بمێنێته‌وه. ئه‌م دیده‌ی من به‌و مانایه نیه ئایین به‌تایبه‌تی ئاینی ئیسلام خاڵییه له توندوتیژی.
هیچ ئایینێك به‌بێ خوێن و هیچ مه‌زهه‌ب و ئایدۆلۆژیایه‌ك به‌بێ توندوتیژی نه‌هاتووه و با ئه‌مه‌ه لێگه‌ڕێین. به‌ڵام له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا كه ئایین جۆرێك له ئاڵۆزی به‌دوای خۆیدا جێهێشتووه زۆر قورسه گروپێكی توندڕه‌وی ڕادیكاڵی ئیسلامی به كوڕێ مێژووی ئیسلام بزانیت. ئه‌وه ڕاسته ڕه‌نگه مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام پڕ بێت له گروپی وه‌ك داعش، به‌ڵام ئیسلام ئیستا یه‌ك ئیسلام نیه. چی به‌و پێشمه‌رگانه ده‌ڵێی كه نوێژی جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن و دواتر شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن؟
ئێمه له‌سه‌رده‌می یه‌ك ئایین و یه‌ك ئایدۆلۆژیای دیاریكراودا ناژین، زیاد له ته‌فسیرێك بۆ ماركسیزم و لیبرالیزم ئایدۆلۆژیاكانی تر له‌ئارادایه، وه‌ك چۆن مایه‌ی پێكه‌نینه باس له یه‌ك فۆرم و یه‌ك ستایڵ و یه‌ك جیهانبینی ئاینی ئیسلام بكه‌ین. ئیسلامی خۆرئاوا جیایه له خۆرهه‌ڵات، ئیسلامی فه‌ره‌نسی و مسری هه‌ر خوایان یه‌كه، موسوڵمانی كوردستان له موسوڵمانێكی تاران و ئه‌فغانستان جیاوازن. بۆیه سانا نیه باس له یه‌ك شێوه له ئایین بكه‌ین له سه‌رده‌می جیاوازییه گه‌وره‌كاندا. ئێستامان بێ ئه‌وه‌ی خۆمان به هه‌ڵگری مێژووی ئیسلامی بزانین پڕه له توندوتیژی. ئێمه ئه‌وه‌نده جوانین كه داعش بێت و توشی شۆكمان بكات.؟ ئێمه ئه‌وه‌نده لێبورده‌ین تا به هاتنی داعش توشی سه‌ریه‌شه بین؟
هه‌ست ناكه‌ین ئه‌وان زۆر بێله‌زه‌تانه ئیسنان ده‌كوژن و ئێمه‌ش زۆر به ئه‌ته‌كێت و عاقلانه ده‌یانكوژین؟ ئه‌وان به كۆمه‌ڵ و ئێمه تاك تاك؟ ئێمه‌ش له‌سه‌ر عیشق ژن ده‌كوژین و ڕه‌نگه ئه‌وان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر عیشق ئاسایی بێت؟ هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی گه‌وره ده‌كه‌ین خۆمان له پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كان بدزینه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی چركه‌ساتی ئێستامان بخوێنینه‌وه هێزێگ بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاكان. ته‌مه‌ڵیه‌كی گه‌وره ده‌نوێنین تاوان بسپێرین به یه‌ك مه‌زهه‌ب و مێژووی ئاینێكی دیاریكراو. ئیلهام له مێژوو وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌و كێڵگه‌یه چه‌ند له‌باره بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره گه‌وره‌یه‌یه كه كه ته‌نها به دادگایكردنی مێژوو چاره‌سه‌ر ناكرێت.