

ووڵآت نێت/
خالید سامر موتەیری شاتری کە برای ئەحمەد موتەیریەو یەکێکبووە لەسەرکردەکانی داعش لەسوریا، لەبارەی وازھێنانیان دەڵێت:"سێ برام بەناوەکانی (سەعد، فەھد، ئەحمەد) ھەرزوو پڕوپاگەندەی داعش کاریگەری ھەبوو لەسەریان، بەتایبەت کە ھەندێک کەناڵ کە درۆیان بۆ داعش دەکرد".
ئەوەشی ڕوونکردەوە:"دوای ئەوەی براکانم چوونە ناو داعش، یەکێکیان بەناوی فەھد چووە ڕیزی چەکدارەکانی بەرەی نوسرەو لەشەڕێکدا لەگەڵ سوریا کوژرا".
وتیشی:"دوو براکەی ترم بەناوی سەعدو ئەحمەد، دوای لاوازبوونی بەرەی نوسرە، چونە ڕیزەکانی داعشەوە، دوای ماوەیەک براکانم بەھۆی ئەوەی کە سەرکردەکانی داعش کاری دوور لەئایینی ئیسلامیان ئەنجامدەدا ، ناچار لەو گروپە جیابوونەوەو وازیان ھێنا".
لەبارەی ھۆکارەکانی وازھێنانی براکانی، ئاماژەی بەوەدا، داعش خەڵکی بێتاوانیان سەردەبڕی و ئەوانەشی سەردەبڕدران، پێشئەوەی سەریان لەجەستەیان جیابکرێتەوە شایەتمانیان دەھێناو دواتر گیانیان لەدەستدەدا.
ئەوەشی وت:"سەرکردەکانی داعش لەلایەن بازرگانەکانی مادەی ھۆشبەرەوە، دەستیان بەکێشانی مادەی ھۆشبەر دەکردو لەگەڵ ئەو کچ و ژنانەی کە بەدیل گیراون، مەی دەخۆنەوەو کاری سێکسیان دەکەن".
وتیشی:"ئێستا لەکێڵگەیەکی کۆنی کشتوکاڵی کاری جوتیاری دەکەین و ھیچ کات و بۆجارێکی تر پەنا بۆچەک نابەین و ناکەوینە دوای مرۆڤ کوژەکان".