

ووڵآت نێت/
ڕیاره ده‌یڤد كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له نیویۆرك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی ئه‌نجامبده‌ن و تێیدا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ بخه‌نه‌ڕوو له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هاوكات به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانه‌وه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌شیان ده‌بێته یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه له‌دوای ساڵی 1979 وه، له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و سه‌رۆكی ئێران‌دا.
هه‌رچه‌نده ڕێگه نه‌درا به ئێران كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پاریس بكات كه به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كی گشتگیر له دژی داعش چه‌ند وڵاتێكی زۆر به‌شدارییان تێداكرد، به‌ڵام لایه‌نه‌عیراقییه‌كان به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه به‌بێ به‌شداریكردنی ئێران له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا، ئه‌سته‌مه هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه سه‌ركه‌وتووبێت.
چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌یڤد كامیرۆن داوا له ئێران بكات كه چیتر یارمه‌تی ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌دات و هاوكات ئه‌وه‌ش ڕوونبكاته‌وه كه چه‌كدارانی داعش مه‌ترسین بۆ سه‌ر گشت لایه‌ك.
هه‌رچه‌نده ڕووحانی به‌توندی ڕه‌خنه‌ی له چه‌كدارانی داعش گرتووه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی به بێ پاڵپشتی هێزی زه‌مینی به پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نابینێت.
هاوكات پێش سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕووحانی ڕه‌خنه‌ی له پلانه‌كه‌ی ئۆباما گرت و ڕایگه‌یاند "ئایا ئه‌مریكیه‌كان ترسیان له قوربانی دان هه‌یه له‌ناو خاكی عیراقدا؟ ئایا له‌وه‌ده‌ترسن كه سه‌ربازه‌كانیان له شه‌ڕێكدا بكوژرێن كه به شه‌ڕی دژی تیرۆر ناوی ده‌به‌ن؟"
ڕووحانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ركارێكی گه‌وره پێویتسی به قوربانیدانی گه‌وره هه‌یه‌و ڕایگه‌یاند " ئایا ده‌كرێت به‌بێ قوربانیدان ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببینه‌وه؟ ئایاده‌كرێت به‌بێ قوربانیدان ئامانجی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنین؟".
سه‌رچاوه: The guardian