

ووڵآت نێت/
بۆردومانه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و موشه‌كه‌كانیان كه‌مورتیان نه‌بووه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌سوریا به‌ڵكو به‌ده‌ر له‌وانه‌ش چه‌ند پێگه‌یه‌كی به‌ره‌ی نوسره كه سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ن و چه‌ند كومه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌كان كردۆته ئامانجی خۆیان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به لێدانه‌كانی پێگه‌كانی چه‌كداره تونده‌ڕه‌وه‌كان خراوه‌ته روو باس له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك كراوه كه ده‌یانه‌وێت پیلانێكی غه‌فه‌ڵه‌تگیرانه بكه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و خۆرئاوا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یش له ئه‌ندامه كۆنه‌كانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده پێكدێن و به (كۆمه‌ڵه‌ی خۆراسان) ناسراون.له ماوه‌ی رابردوودا په‌نایان بردۆته به‌ر سوریا تاوه‌كو له‌وێوه هێرشه ده‌ره‌كیه‌كانیان و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانیان تاقی بكه‌نه‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه هاوڵاتیانی خۆرئاوا به‌كار بهێنن بۆ ئه‌و كرده‌وانه.
به‌مدواییانه‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكا و خۆرئاوا له‌زاری به‌رپرسانی ئه‌منی و هه‌واڵگیرییه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه مه‌ترسیان له‌سه‌ر وڵاتانی خۆرئاوا هه‌یه و زیاتر له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام(داعش) هه‌یه‌تی.
به پێی نوێترین راپۆرتی رۆژنامه‌ی(واشینگتۆن پۆست) ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له توندڕه‌وه‌كانی پاكستان و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان پێكدێن و سه‌ربه سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرین.جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كداره نه‌هاتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بڕوخێنن.
لای خۆشیانه‌وه ئاژانسی(ئه‌سۆشێتید پرێس) بڵاویانكردۆته‌وه كه ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری یه‌كێك له نوێنه‌ره‌كانی خۆی به ناوی(محسن فه‌زڵی) ناردووه بۆ سوریا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین هاوڵاتی بیانی بهێنێته ناو رێكخستنی قاعیده‌وه كه ئێستا ئه‌و بیانیانه له سوریا و عیراقدان.قاعیده ده‌وێت له رێگه‌ی خاكی توركیاوه بیانگێڕێته‌وه بۆ وڵاتانی خۆرئاوا و له‌وێ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی خۆراسان له داعش مه‌ترسیدارترن
رۆژنامه‌ی(وۆڵ ستریت جۆرناڵ) هه‌فته‌ی رابردوو له زاری به‌رپرسه ئه‌مریكه‌كانه‌وه بۆ یه‌كه‌مینجار دانیان به مه‌ترسی كۆمه‌ڵه‌ی خۆراسان ناوه.له‌وباره‌یشه‌وه به‌رێوبه‌ری هه‌واڵگری نیشتیمانی، جمیس كلابر ده‌ڵێت" ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی، كۆمه‌ڵه‌ی خۆراسان هه‌ڕه‌شه‌كانیان له چه‌كدارانی داعش مه‌ترسیدارترن."
هیچی تر ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆراسان نازانرێت جگه له‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێكن له جه‌نگاوه‌ره كۆنه‌كانی قاعیده كه پێشتر له ئه‌فغانستان و چیچان جه‌نگاون.
راپۆرتی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ڵێن محسن فه‌زڵی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی قاعیده كاریی كردووه و پێشتر یاریده‌ده‌ری ئه‌بو مه‌سعه‌ب زه‌رقاوی بووه له عیراق.ئه‌و تاكه كه‌س بووه لایه‌نی دارایی بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتیه نه‌وته هه‌ڵگره‌كه‌ی فه‌ره‌نسا له یه‌مه‌ن كه ساڵی 2002 ئه‌نجامدرا، دابینكردووه.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا فه‌زڵی له شوێنی دایكبوونی خۆی كه وڵاتی كویته به تۆمه‌تی دابینكردنی پاره بۆ تیرۆرستان ده‌ستگیركرا به‌ڵام دواتر رۆیشته ئێران و له‌وێشه‌وه بۆ چیچان پاشان رۆیشتۆته عیراق و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سوریا.
پسپۆران پێیان وایه كه كۆمه‌ڵه‌ی خۆرسان ئه‌وانه‌ن كه به شێوه‌ی هێشووی له كۆمه‌ڵێك تیرۆرست پێكدێت كه به‌هۆی تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منیه‌وه له سوریا و عیراق بڵاوبوونه‌ته‌وه.