
ووڵآت نێت
فه‌هد موسانای ئۆگه‌ندی و یاریزانی یانه‌ی سیمبا دوای گۆڵه‌که‌ی فرانک لامپارد بۆ یانه‌ی مان سیتی به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێلسی ڕاسته‌وخۆ جه‌ڵته‌ی مێشک لێیده‌دات و گیان له‌ده‌ست ده‌دا.
ڕۆژنامه‌یه‌کی ئۆگه‌ندی له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند که موسانا هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌بووه‌و ڕۆژێک پێش ڕووداوه‌که به‌شداری ڕاهێنانه‌کانی تیپه‌که‌ی کردووه، به‌ڵام پزیشکه‌کان هۆکاری مردنی ئه‌و یاریزانه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که ئه‌و یاریزانه له یه‌کێک له یارییه‌کانی خولی ئۆگه‌ندیدا لێدان به‌ر سه‌ری که‌وتووه دوچاری خوێن به‌ربوونی ناوه‌کی بووه.
هاوڕێکانیشی ئاشکرایانکرد که موسانا هانده‌ڕێکی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی چێلسی بووه‌و هه‌میشه گره‌وی له‌سه‌ر یارییه‌کانی کردووه‌و دوای گۆڵه‌که‌ی لامپارد که ئێستا یاریزانی مان سیتییه و به‌یه‌کیک له‌باشترین یاریزانه‌کانی مێژووی چێلسی داده‌نرێت ڕاسته‌وخۆ بوراوه‌ته‌وه‌و دواتر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.