نوێترین

recent

23/09/2014

نھێنیەکی داعش لە جووڵە پێکردنی چەکدارەکانی ئاشکرا دەبێت


ووڵآت نێت/

ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی گروپی تیرۆریستی داعش لەنوێترین فەرمانیدا بۆ چەکدارەکانی وتوویەتی:"پێویستە ھەموو ھێرشەکان بەرەو بەغدابن و قورساییەکان لەسەر شوێنەکانی تر کەمبکرێنەوە"، بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێت:"ئێمە پێمانوایە ئەوە تەڵەیە".
ھاوکار جاف ئەندامی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ SNN وتی:"زانیاریمان دەستکەوتووە ژمارەیەی زۆر چەکداری داعش لەکۆبانێ لەڕۆژئاوای کوردستانەوە گەڕاونەتەوە نزیک موسڵ".
جاف وتیشی:"ئەو ھێزەی داعش کە گەڕاوەتەوە، ناوی (صلیل الصوارم)ەو ھێزێکی مەشق پێکراوو ڕاھێنراوە، بەڵام لەنزیک کۆبانێ لەلایەن یەپەگەوە ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراوەو لەکۆی ٥٠٠ چەکدار تەنھا ٢٠٠ چەکداریان ماوەتەوەو ئێستا گەڕاونەتەوە نزیکی موسڵ و لەدەڤەرەکانی باشیک و ناوەران و چەند شوێنێکی تر بە ٢٠ تاوەکو ٣٠ ئۆتۆمبێلەوە خۆیان نمایش دەکەن".
سەرۆکی گروپی تیرۆریستی داعش لەنوێتریدا بڕیاریدا بۆ چەکدارەکانی پێی ڕاگەیاندوون، پێویستە ھەمووان لەعیراق کۆببنەوە بەئامانجی ھێرشکردنەسەر شاری بەغدا، بەڵام وەک بەرپرسەکەی یەکێتی وتی:"ئەو جۆرە پەیامانە جۆرێک لەکۆدو نھێنییان تێدایەو دەیانەوێت ھێزە کوردیەکان غافڵگیر بکەن".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085