ووڵات نێت/
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌داته‌وه كه تایبه‌ته به ره‌وشی ژنانی په‌نابه‌ری رۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان و ئاشكراشیده‌كات، سه‌رجه‌م مافه‌كان بۆ ژنان ره‌خساوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به چه‌ندین بواری وه‌ك ئازادی هاتوچۆ، هه‌ڵی كار و خوێندن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ژنان، ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و بواره‌كانی تر كراوه.
د. دیندار زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، شێواز و مێكانیزمه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پێشوازی و یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان هاوڵاتیانی هه‌رێم و په‌نابه‌رانی رۆژئاوا بۆ ده‌ستپێراگه‌یشتن به خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی، هه‌ڵی كار و خوێندنی قوتابیان و نه‌هێشتنی توندوتیژیی خێزانی ناكات و له زۆربه‌ی بواره‌كانیش ئاسانكاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌نابه‌رانی رۆژئاوا ئاسایش و پێداویستییه‌كانی ژیانیان مسۆگه‌ر كرابێت.
سه‌باره‌ت به ئازادیی هاتوچۆی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا، زێباری ئاماژه به پێدانی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون كرد كه ده‌توانن به‌هۆی ئه‌م مۆڵه‌ته‌وه به ئازادی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هاتوچۆ بكه‌ن. هه‌روه‌ها وتی: "ته‌واوی ئه‌و ماف و ئه‌ركانه‌ی كه له یاساكانی هه‌رێم بۆ هاوڵاتیان دابینكراوه، به‌سه‌ر په‌نابه‌رانی رۆژئاواش به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان جێبه‌جێ ده‌كرێت".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و ئاسانكارییانه‌ی بۆ درێژه‌پێدان به خوێندنی منداڵانی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه گیڕاوه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانن له ته‌واوی قۆناغه‌كانی خوێندن درێژه به خوێندن بده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماژه به كردنه‌وه‌ی ده‌یان قوتابخانه و سه‌نته‌ری فێركردن و راهێنان كرد كه سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم باوه‌شی بۆ هه‌زاران قوتابی په‌نابه‌ر كردوه‌ته‌وه و راهێنان به سه‌دان مامۆستایان رۆژئاواش كردووه.
له به‌شێكی تردا له وه‌ڵامی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت توندوتیژیی خێزانی، زێباری ئاماژه به یاساكانی هه‌رێم كرد كه یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو به یاسا رێكخڕاوه و كوشتنی به بیانووی شه‌ره‌ف به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت و چه‌ندین یاسا و رێنمایی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان ده‌ركردووه و تا ئاستێك توانیویه‌تی پێش به توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان بگرێت كه 45 كه‌یسی جۆراوجۆری توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنانی رۆژئاوا تۆمار كراون.
هه‌روه‌ها باسی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه ژنانی په‌نابه‌ر له مافه یاساییه‌كانیان به ته‌واوی ئاگادار بن و ئاستی هۆشیاریان به‌رز بكرێنه‌وه.
پاراستنی ئاسایشی په‌نابه‌رانی رۆژئاوا ته‌وه‌رێكی گرنگی راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌م پرسه ئاماژه به هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رێكخستنی هاتوچۆی ناو كه‌مپه‌كان، دانانی بنكه‌ی پۆلیس، دادگای تایبه‌ت، كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی بو نه‌هێشتنی هه‌رجۆره سه‌رپێچییه‌ك كرد.
له بواری ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی په‌نابه‌ران به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، زێباری ئاماژه به كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ته‌ندروستی ناو كه‌مپه‌كان كرد و رایگه‌یاند: له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم وه‌ك هاوڵاتیانی هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كرێت. ته‌نیا له پارێزگای دهۆك 30 هه‌زار راوێژی پزیشكی به په‌نابه‌ران دراوه كه 15 هه‌زاریان ژن بوون. رێوشوێنه‌كانی ته‌ندروستی هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌ك بۆ په‌نابه‌رانیش ده‌گڕێته‌به‌ر.
له‌بواری ده‌رفه‌تی كار بۆ په‌نابه‌رانی رۆژئاوا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رایگه‌یاند: په‌نابه‌رانی رۆژئاوا مافیان پارێزراوه بۆ كاركردن له كه‌رتی تاییه‌تدا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان وه‌ك گرێبه‌ست له فه‌رمانگه حكومییه‌كان كار ده‌كه‌ن. له بازاڕی كار له هه‌رێم مافی یه‌كسان بۆ هاوڵاتیان و ئاواره و په‌نابه‌ران ره‌خساوه.