

ووڵآت نێت/
بەندیخانەی (لا سانتیە)ی بەناوبانگ لەفەرەنسا لەدوای چەندین ساڵ، دەروازەكەی بەرووی میوانانیدا كردەوە.
لەوبارەیەوەو لەمیانەی میهرەجانی رۆژانەی كلتوری ساڵانەی فەرەنسادا، بۆیەكەمین جار ئەو بەندیخانەیە بەرووی میوانانیدا كرایەوە، بەندیخانەكە لەساڵی 1867 دا و لەسەردەمی بازنەی 14یەمی پاریسدا دروستكراوە.
بەدرێژایی كاركردنی بەندیخانەكە دەیان تۆمەتباری مەترسیداری تێدا بەندبوون، لەنێویاندا (كارلۆس ابن اوی) كەبەرەچەڵەك فەنزوێلییە و تۆمەتبار بوو بەتێرۆر، لەگەڵ (مۆریس بابۆن) كەنازیی بوو لەگەڵ (جیرۆمی كیرفل).
میوانانی ئەو بەندیخانەیە بواریان پێدرا سەردانی ژوورەكانی زیندانەكەبكەن و بەسەر دیوارە بەرز و تەلەدڕكاوییەكانی سیاجەكەیدا تێپەڕن، و بۆیەكەمین جاریش لەگروپی بچوك و چەند كەسیدا گوزەرێكیان كرد بەنێو تاكە بەندیخانەی پاریسدا.
جێی باسە لەماوەی 5 ساڵی رابردوودا بەندیخانەكە داخرابوو بەمەبەستی نۆژەنكردنەوە، بەندیخانەی لاسانتیە كەلەرۆژانی خۆیدا 1000 بەندكراوی تێدابوو ئێستا 100 كەسی تێدا ماوە.