

ووڵآت نێت/
بەگوێرەی چەند دەنگۆیەک، پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە لەسنورەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەموو جۆرە ئاڵوگۆڕێکی بازرگانیی، بەتایبەت (نەفتا) و جگەرە، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغە بکرێت، بۆئەو مەبەستەش SNN بەدواداچوون دەکات.
سەرچاوەیەکی بەرپرس کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بۆ SNN وتی:" ئەو ھەواڵە دوورە لەڕاستییەوە، چونکە ھەناردەی نەفتا بۆ ئێران لەسنورەکانی ھەرێمەوە بەردەوامەو ھیچ ڕێگرییەکیشی لێناکرێت".
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە، ھەر بڕیارێکیش بدرێت، پێویستە لەلایەن حکومەتەوە بێت نەک حزب، ئەوەشی وت:" چونکە ھەموو سنورەکان حکومەت مامەڵەیان پێوەدەکات و بڕیاری حزبێک بەتەنھا جێبەجێ ناکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە لەھەموو سنورەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوامە، بەتایبەت لەمەرزە نێودەوڵەتییەکانەوەو تائێستا ھیچ ڕێگرییەک ڕووینەداوە".