نوێترین

recent

15/09/2014

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر:ئەگەر نەبم به‌ پارێزگار ئەوا دەگەڕێمه‌وه‌ زانكۆی سلێمانی

ووڵات نیت/

سەرۆكی لیستی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت كە بێتاقەت بووە لە قەیرانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی و ئاشكراشی دەكات ئەگەر نەبێتە پارێزگار ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ زانكۆی سلێمانی.
هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی لیستی گۆڕان لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ژمارەی ئەمڕۆ دوو شەممەی ڕۆژنامەی هاوڵاتیدا ڕایگەیاندووە"كە چارەسەركردنی كێشەی پارێزگاری سلێمانی بە تەنها لای گۆڕان نیە و ئەوان لە چوار ساڵەوە لە حەقی خۆیان هاتونەتە سەر دوو ساڵ و پێنج بۆ شەش جار كۆونەوە دواخراوە، ئێستاش پرۆسەكە لەدەست گۆڕان نەماوە".
سەبارەت بە ئەگەری وەرنەگرتنی پۆستی پارێزگار لە لایەنە ئەوەوە، دەڵێت" ئەگەر ئەنجومەنی پارێزگا دروست ببێت و پارێزگاری سلێمانی نەبم، بەدڵنیاییەوە دەگەڕێمەوە زانكۆی سلێمانی و بەردەوام دەبم لەسەر كاری پێشووم".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085