
ووڵات نێت |
له‌گه‌ڵ داگیرکردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستان و شاری موسڵ له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی داعشه‌وه، تا ئێستا چه‌ند وه‌فدێک له وڵاتانی ده‌ره‌وه سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه و چه‌ند جارێکیش وه‌فدی کوردی سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان کردووه که سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌فدانه ته‌نها به‌رپرسه‌کانی پارتی تێدا بووه و هیچ به‌رپرسێکی حیزبه‌کانی تر له‌م وه‌فدانه‌دا بوونیان نه‌بووه.

له ئێستادا فه‌لاح موسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له وڵاتی ئه‌مه‌ریکایه وه فواد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه‌دا به نوێنه‌رایه‌تی کورد به‌شداریکرد له کۆنگره‌ی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی داعش که له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه چوو.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کورد به رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاند: له راستیدا ئێمه بلێین یان نه‌یڵێین تابلۆکه خه‌ڵک به چاوی خۆی ده‌یبینێت له‌نگه، بۆیه پێموایه پیویستی به پێداچونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه له‌و بابه‌ته‌دا، چونکه له قازانجی کورد نیه ئه‌و وه‌فدانه به‌و جۆره بنێردرێت.
پیره ده‌ڵێت: ڕێکخستنی ئه‌و وه‌فدانه زیاتر په‌یوه‌ندی به داموده‌زگا فه‌رمییه‌کانی حکومه‌ته‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، به‌ڵام خۆم گوێم له‌و گله‌ییانه بوه، باشته له‌گه‌ڵ داموده‌زگا راسمییه‌کان قسه‌بکرێت له‌وباره‌یه‌وه، گله‌ییمان هه‌بوبێت ئه‌و گله‌ییانه‌یه که له ناو خه‌ڵک بڵاوبۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی باڵای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش نیگه‌رانی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت '' پارتی وه‌فده‌کانی قۆرغ کردووه''.
جێی باسه له ڕۆژی هه‌ینی رابردوو رێکه‌وتی 12ی ئه‌یلول، فرانسوا ئۆلاندی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی شاری هه‌ولێری کرد و له کاتی پێشوازی لێ کردنه‌که‌دا هیچ به‌رپرسێکی یه‌کێتی له‌وێ ئاماده نه‌بوو، جگه له وه‌زیری پێشمه‌رگه که گۆڕانه، ته‌واوی وه‌فدی پێشوازییه‌که له به‌رپرسه باڵاکانی پارتی پێک هاتبووه.