

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم ھاولاتیانی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە لە نیازێکی "تیرۆریستان بەئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی کە خەڵکی بێتاوان بکەنە ئامانج".
لەڕاگەیەنراوێکدا ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دەڵێت "دوای شکستە یەک لەدوا یەکەکانی تیرۆریستانی داعش لەبەرەکانی جەنگدا، تیرۆریستان لەڕووی دەروونییەوە داڕووخاونو نائومێدانە بەنیازن پەنا بۆ کاری ترسنۆکانە ببەن".
لەڕاگەیەنراوەکەشدا ھاتووە "بەپێی دوازانیارییەکانی دامودەزگاکانی سەر بەئەنجوومەنی ئاساییشی ھەرێمی کوردستان، تیرۆریستان بەنیازن ئەگەر لەتوانایاندا بێت، خەڵکی سڤیلو شوێنە گشتییەکانی ناو ھەرێم بکەنە ئامانجی کردارە تیرۆریستییەکانیان".
ئەنجوومەنەکە خەڵکی ھەرێمی کوردستان دڵنیادەکەنەوە کە بەھەموو توانایەک رێگری لەگەییشتنی مەترسی بۆ سەر سەروماڵی ھاووڵاتیانی ھەرێم دەکەین، بەڵام لەھەمانکاتدا داواکارن "خەڵکی خۆڕاگری ھەرێمی کوردستان بەوپەڕی وریاییو چاوکراوەییەوە وەک ھەمیشە ھاوکارمان بنو دامودەزگا پەیوەندیدارەکان لەھەر جموجۆڵێکی گوماناوی ئاگاداربکەنەوە".
ھەروەھا رایگەیاندووە "ھاوکاریی ھاووڵاتیانی ئازیزمان فاکتەری یەکەمی بەردەوامیی ئاساییشو ئارامیی ھەرێمە".