

خه‌لیل عه‌بدوڵڵا
جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كێكه له‌وسه‌ركرده دیارانه‌ی كه‌له‌مێژووی نوێی كوردستان‌و عیراقدا پێگه‌یه‌كی دیاری هه‌یه، ناكرێ باسی مێژووی 60ساڵی رابردوو بكرێ به‌بێ‌باسكردنی ئه‌م سه‌ركرده‌یه. تاڵه‌بانی زیاتر له60 ساڵه له‌كۆڕی خه‌باتی سیاسی‌و پێشمه‌رگایه‌تیدایه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه تاڵه‌بانی له‌كۆتایی ساڵانی چله‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی‌و به‌بێ پشتیوانی عه‌شیره‌ت‌و بنه‌ماڵه له‌رێی شانه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراقه‌وه په‌یوه‌ندی كرد‌و له‌وێوه سه‌ره‌تای كاروانی خه‌باتی سه‌خت‌و دژواری ده‌ست پێكرد، به‌هۆی توانا‌و لێهاتوویی‌و ئازایه‌تییه‌وه هه‌رزوو به‌پله‌ی په‌یژه‌ی حزبایه‌تیدا سه‌ركه‌وت‌و له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا بووه ئه‌ندامی كۆمێته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و ئه‌وه‌ش شتێكی سه‌یرو ناوازه بوو كه‌سێك له‌و ته‌مه‌ندا بگاته ئه‌و پۆسته باڵا حزبییه. سه‌رباری به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته له‌رێی هه‌ڵبژاردنی كۆنگره‌ی حزبه‌وه، به‌ڵام به‌سنگێگی فراوانه‌وه شوێنه‌كه‌ی بۆ هه‌ڤاڵێكی حزبه‌كه‌ی چۆڵ كرد كه تازه له‌زیندان ئازاد كرابوو.
خه‌بات‌و تێكۆشانی تاڵه‌بانی له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌رده‌وام تا گه‌یشته ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ندین پله‌و به‌رپرسیارێتی جیا جیای له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا وه‌رگرت. له‌دوای شكستی شۆڕشی ئه‌یلول، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا له حوزه‌یرانی 1975دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان دامه‌زراندو دوای ساڵێك له‌و مێژووه شۆرشێكی نوێیان به‌بیرو باوه‌ڕێكی تازه‌وه له‌چیاكانی كوردستانه‌وه هه‌ڵگیرساندو تاڵه‌بانی وه‌ك سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان رابه‌رایه‌تی ئه‌و شۆڕشه‌ی كرد. ئه‌وه‌ش بۆیه‌كه‌مجار بوو له‌مێژووی نوێی كوردستاندا كه‌سێكی روناكبیری شارئه‌ركی رابه‌رایه‌تیكردنی شۆرشێكی گه‌وره له‌ئه‌ستۆ بگرێ. سه‌رباری هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ناوخۆیی‌و ناله‌باری هه‌رێمی‌و نێوده‌وڵه‌تی، تاڵه‌بانی به‌پشوو درێژه‌ی شۆڕشگیڕانه‌و به‌خه‌بات‌و قوربانییه‌كی زۆر شۆرشی نوێی كوردستانی له ئازاری 1991 به‌دوا مه‌نزڵی سه‌ركه‌وتن گه‌یاند.
خه‌باتی هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ژێر سایه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیدا بووه مایه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. له‌دوای روخانی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسێن له ساڵی 2003 دا، ده‌رگای به‌غدا بۆ حزبه كوردستانییه‌كان واڵا بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری داموده‌زگاكانی حوكمڕانی عیراقی نوێ بكه‌ن. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێك له‌و پۆستانه‌ی به‌ركورد كه‌وت پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بوو، شیاوترین كه‌سیش بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته جه‌لال تاڵه‌بانی بوو، ئه‌وه‌بوو سه‌رۆك تاڵه‌بانی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له‌قۆناغی ئینتقالی‌و دوو خولی دیكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ سه‌رۆك كۆمار بوو. ئه‌وه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بوو له‌مێژووی حوكمڕانی عیراقدا كه كوردێك به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی پێببه‌خشرێت‌و ببێته سه‌رۆك كۆماری وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌و فره ئایین‌و فره‌مه‌زهه‌ب كه زۆرینه‌ی ره‌هایان عه‌ره‌ب بوون.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌هۆی سه‌نگ‌و قورسایی سیاسییه‌وه، له‌هه‌ر سێ خوله‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا،ركابه‌ری ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق به‌سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێردرا. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌و كۆكبوونی فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مان بوو له‌سه‌ر متمانه پێبه‌خشینی. ئه‌وه‌ش زیاتر ئه‌و راستییه به‌رجه‌سته ئه‌كات ئه‌وه‌یه كه بۆ ئه‌م خوله نوێیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌سایه‌ی نه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی مێژووی‌و كاریزمی وه‌ك تاڵه‌بانی، نزیكه‌ی 100 كه‌س له‌په‌رله‌مان خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كردبوو.
ئه‌وه‌بوو له‌خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هیچ كاندیدێك رێژه‌ی پێویستی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست نه‌هێنا‌و له‌خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا د. فوئاد مه‌عسوم هاورێی تێكۆشانی تاڵه‌بانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو بووه سه‌رۆك كۆمار. ئه‌و دیمه‌نه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌ی نیشاندا كه سه‌ركرده مێژووییه‌كان ده‌گمه‌نن‌و به‌ئاسانی دروست نابن‌و دووباره نابنه‌وه. تاڵه‌بانی به‌خه‌بات‌و تێكۆشان‌و ماندبوون‌و شه‌ونخوونی بوو به‌و سه‌ركرده ناسراوه‌ی كه نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش بناسرێ‌و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد كه به جێگری سه‌رۆك رێكخراوی سۆسیالیست ئینته‌رناسونال هه‌ڵبژێردرێ. كه‌رێكخراوێكی گه‌وره‌ی نێوده‌ڵه‌تییه ده‌یان حزب و رێكخراوی چه‌پ‌و سۆسیال دیموكرات‌و سۆسیالیست له‌ژێر چه‌تره‌كه‌یدا كۆبوونه‌ته‌وه. *ئه‌م وتاره به‌زمانی فارسی له‌پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به‌سه‌رۆك مام جه‌لال له‌رۆژنامه‌ی شه‌رقیی ئیرانی رۆژی 2ی ئه‌یلولی 2004 بڵاوبۆته‌وه.