

بزووتنەوەی گۆڕان داوای چەند پۆستێکی پارێزگای ھەولێر دەکات و ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی پارتییە .
عەبدولڕەحمان عومەر سەرۆکی لیستی گۆران لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ SNN وتییهتی، لەبارەی حکومەتی خۆجێیی پارێزگای ھەولێرەوە داواکاریەکانی خۆمان پێشکەشی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووەو ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامین، بەڵام تائێستا پارتی وەڵامی نە ئێمەو نە لایەنەکانی تریشی نەداوەتەوەو ھەموومان چاوەڕوانی وەڵامین و دیاریش نییە کەی وەڵاممان دەدەنەوە .
وتیشی، ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان داوای ھەموو ئەو پۆستانەمان کردووە کە بەپێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن لەپارێزگای ھەولێر بەمافی خۆمانی دەزانین و بریتین لەپۆستی قایمقام و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری چەند ناحیەیەک، لەبەرامبەریشدا ئەو وەفدەی پارتی لەگەڵیان کۆبووینەتەوە لارییان نەبووەو پێیان وتووین وەڵامتان دەدەینەوەو ئامادەییشیان پیشانداوە لەسەر ھەموو بابەتەکان گفتوگۆ بکەن و ئێمەش ئومێدمان بەو گفتوگۆیانە ھەیە .