

گرووپێک بە ناوی “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، لە ڕێگەی وێبلاگێکەوە ڕایانگەیاندووە کە لە شەوانی هەینی و شەممە[٢١ و ٢٢ی خەرمانان] لە گوندەکانی سەردەشت و مەریوان کەوتوونەتە ناو بۆسەی چەکدارانی ئێران و لە ئاکامدا شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە.
تا ئێستا میدیاکانی ئێران، باسیان لە وردەکارییەکانی ئەو شەڕ و پێکدادانانە نەکردووە بەڵام بە گوێرەی ئەو "پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان"، لە ئاکامی ئەو تێکهەڵچوونانەدا، ٥ چەکداری ئێرانی کوژراون و ٤ی تری بریندار بوونە.
سەرچاوەیەکیش لە “حیزبی دێمۆکراتی کوردستان”ەوە هەواڵەکەی بۆ ماڵپەڕی کەناڵی NRT پشتڕاست کردۆتەوە بەڵام باسی لەوە نەکردووە کە گەلۆ “پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، پێشمەرگەی ئەو حیزبەن یان نا.