

ووڵات نێت/
له گوندێكی نزیك زومار گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه ته‌رمی 24 هاووڵاتی ئێزدی تێدابوو و زۆربه‌یان منداڵ بوون.
غه‌یاس سورچی كارگێای مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: دوێنێ 9-9-2014 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی بارزانك-ی سه‌ربه ناحیه‌ی زمار گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان دۆزرایه‌وه كه ته‌رمی 24 هاووڵاتی تێدابوو، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمی پزیشكی دادوه‌ری دهۆك و تیمی ئه‌ندازیاری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمب به‌هۆی مه‌ترسی بۆمبڕێژكردنیان ته‌رمی هاووڵاتیه‌كان ده‌رهێندرایه‌وه.
وتیشی: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا بوون پێناسیان پێ نه‌بووه، به‌ڵام به سیما‌و جل و به‌رگه‌كانیان ده‌ركه‌وت كه كوردی ئێزدین و زۆربه‌یان منداڵی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵان بوون.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌ستگیركراون دواتر گوللـه‌باران كراون و له‌ناو گوڕێكی به كۆمه‌ڵدا نێژراون.