
ووڵات نێت/
بریارە سبەینێ پێنجشەممە موچەی وەزارەتی داراییو ئەوقاف، یەكشەمەش موچەی تەندروستی كارەبا دەكرێت.
ماڵپەری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 2014/9/11 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی (تەمموز)ی وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری، ئەو قاف و كارو باری ئاینی.
هەروەها ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 2014/9/14 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مانگی (تەمموز)ی وەزارەتەكانی: تەندروستی، كارەبا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی جدیدایە بۆ دابین كردنی موچەی ئەو وەزارەتانەی كە تا ئێستا موچەكانیان دابەش نەكراوە بۆ ئەوەی بە زوترین كات دابەش بكرێت.