
ووڵات نێت |
فه‌ریق جه‌باری یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، حكومه‌تی چیك ره‌زامه‌ندی پیشانداوه بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌روی سه‌ربازییه‌وه.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سكرتێری رۆژنامه‌وانی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ده‌ستوورنێت كه‌وتوه، حكومه‌تی چیك ره‌زامه‌ندی پیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی دوو ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به‌هێزی پێشمه‌رگه بكات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له باره‌ی كۆبونه‌وه و دیداره‌كانی وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له وڵاتی چیك
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر :وڵاتی چیك بری دووملیۆن یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت
له دریژه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (فه‌ریق شیروان عبدالرحمن و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر و عمید روكن هه‌ژار)له وڵاتانی ئه‌وروپا به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهینانی پشتیوانی و هاوكاری و كۆمه‌كی سه‌ربازی ئه‌و وڵاتانه بۆ هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هیزه‌كانی پاراستنی هه‌ریم رۆژانی ٦+٧+٨ و ٩ \٨\٢٠١٤ له وڵاتی چیك چه‌ند كۆبونه‌وه و دیداریكی گرنگ یان ئه‌نجامدا له‌گه‌ل لێپرسراوانی باڵای هه‌ردو وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی چیك به‌جیا له دیوانی هه‌ردو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و جیگرانی یه‌كه‌می هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و راویژكاران و به‌ریوه‌به‌رانی گشتی به‌شه جیاكانی تیدا به‌شدار بون كه تییدا وه‌فده‌كه به دور و دریژی هه‌ل و مه‌رجی ئیستاكه‌ی پێشمه‌رگه و هیزه‌كانی پاراستنی هه‌ریم و روبه‌رو بونه‌وه‌ی قاره‌مانانه‌یان له‌گه‌ل تیرۆرسته‌كان و پیویستیه هه‌نوكه‌ییه‌كانی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و هیزه‌كانی پاراستنی هه‌ریم و هه‌ره‌شه‌كانی تیرۆر بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جیه‌ان به‌گشتی بۆ ئه‌و ڵایه‌نانه خسته‌روو و جگه له‌وه‌ش تیدا باسی ئاواره‌كانی هه‌ریم وژماره و قه‌باره‌یان بۆ ئه‌و ڵایه‌نانه كرا له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ردوو جیگرانی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی چیك رۆل و نه‌به‌ردی و جوارمیری هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و هیزه‌كانی پاراستنی هه‌رێمیان به‌رز نرخاند و وڵاته‌كه‌ی خۆیان و گشت وڵاتانی دونیایان به قه‌رزداری هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و هیزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم نیشاندا و ئاماده‌یی خۆیان بۆ پشتیوانی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و هیزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم ده‌ربری كه له ئیستاكه‌دا بریاری ناردنی هاوكاری سه‌ربازی به بری (٢) ملیۆن دۆڵار بۆ هیزه‌كانی پێشمه‌رگه له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه و له‌م رۆژانه‌دا ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و جگه له‌وه‌ش وه‌فدی باڵای پێشمه‌رگه لیستیكی تازه‌یان له‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانیانه‌ی له ئیستادا پیویستی پێشمه‌رگه‌ن پیشكه‌ش كرد له‌گه‌ل جۆری ئه‌و مه‌شقانه‌ی له ئیستادا هیزی پێشمه‌رگه و هیزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم پیویستیانه . و بریار وایه هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری به‌رگری وڵاتی چیك به یاوه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و به هاورییه‌تی ستافیكی باڵای راویژ كاران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. و هه‌روه ها بانگیشتی فه‌رمی هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی كوردستان بكه‌ن له دو كاتی جیاوازدا ... و بریار وایه هه‌مان وه‌فد له وڵاتی هانگاریاش كۆمه‌لیك دیدار و كۆبونه‌وه‌ی گرنگ سه‌باره‌ت به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و لۆجستی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و هیزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم ئه‌نجام بدات.
سكرتێری رۆژنامه‌وانی
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وئه‌ندام ووته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی پاراستنی هه‌رێم