
ووڵات نێت |
سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، ڕۆژى پێنجشه‌ممه 11 ى ئه‌یلول ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ته‌مموزى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایى‌و ئابوورى و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، هه‌روه‌ها ڕۆژى یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتى 14 ى ئه‌یلول ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ته‌مموزى وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندروستى و كاره‌با.
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندوه، له‌هه‌وڵى جدى دایه بۆ دابینكردنى موچه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه تا ئێستا موچه‌كانیان دابه‌شنه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین كات دابه‌ش بكرێت.