ووڵات نێت |
حکومەت ئەو بڕیارە جێبەجێ ناکات کەھەر ماڵێک پارەی کارەبا قەرزار بێت و لەماوەی (١٠) رۆژدا نەیداتەوە کارەباکەی دەبڕدرێت .
ئەبوبەکر ئەحمەد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نە وەزارەتی کارەباو نە بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیش بڕیاری لەو شێوەیەی نەداوەو بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی ھەرێمی کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبێت، بڕیاری لەو شێوەیە جێبەجێ ناکرێت کارەبای کەس نابڕدرێت و تەنھا کارەبای ئەو کەسانە دەبڕن کەزیادەڕەوی لەبەکارھێنانی کارەبادا دەکەن .
وتیشی، لەوەزارەتی کارەباەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک کارەبای ھاوڵاتیان بەھۆی قەرزەوە نەبڕدێت بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستادا بەو پێیەی فەرمانبەرانی ھەرێم مووچە وەرناگرن، بۆیە بەھیچ شێوەیەک کارەبای ھاوڵاتیان نابڕدرێت .