فاتیح مه‌وله‌وی زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: دامه‌زراندنی مامۆستا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كارێكی جدی بۆ كراوه له هه‌وڵێكی زۆردان بۆ دامه‌زرانیان هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زیری په‌روه‌رده چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتووگۆی كردووه له‌باره‌ی دامه‌زراندنی مامۆستا له سه‌ر میلاكاتی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
وتیشی: "نه‌بوونی مامۆستای پێویست له قوتابخانه و خوێندنگاكاندا گرفتی دروست كردوه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان وه‌ك پلانێكی سه‌ره‌تایش بۆ ئه‌و گرفته پێویستمان به شه‌ش هه‌زار مامۆستا هه‌یه به‌ڵكو زیاتریش، به‌ڵام له ئێستادا زۆر پێویست بێت شه‌ش هه‌زار مامۆستا پێویسته دابمه‌زرێنرێت و داوامان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه كه ئه‌و شه‌ش هه‌زار مامۆستایانه‌مان بۆ دابمزرێنێت".
راشیگه‌یاند: "به‌هۆی ئه‌و قیرانی داراییه‌وه تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه، چاوه‌رێ ده‌كه‌ین له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه وه‌ڵام بدرێینه‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌ڵێنمان پێدراوه ئه‌و شه‌ش هه‌زار ماۆستایه دابمه‌زرێنرێن".
