ووڵات نێت |
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كه‌متر له دوو سه‌عات به‌سه‌ر ئاشكرابوونی روداوی كوشتنێكی نادیاردا، بكوژه‌كه ده‌ستگیر كرا.
رائید كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوێنێ به‌رواری 10-9-2014 سه‌عات 12 ی نیوه‌ڕۆ پۆلیسی هه‌ولێر ئاگاداركرانه‌وه له بوونی رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به ناوی (م.ك.ع) له یه‌كێك له‌خانووه چۆڵكراوه‌كانی گه‌ڕه‌كی خانه‌قا به چه‌قۆ كوژراوه.
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كه‌متر له دوو سه‌عات به‌سه‌ر ئاشكرابوونی روداوی كوشتنێكی نادیاردا، بكوژه‌كه ده‌ستگیر كرا.رائید كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوێنێ به‌رواری 10-9-2014 سه‌عات 12 ی نیوه‌ڕۆ پۆلیسی هه‌ولێر ئاگاداركرانه‌وه له بوونی رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی خانه‌قای شاری هه‌ولێر، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی نه‌هێشتنی تاوان بۆ شوێنی رووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به ناوی (م.ك.ع) له یه‌كێك له‌خانووه چۆڵكراوه‌كانی گه‌ڕه‌كی خانه‌قا به چه‌قۆ كوژراوه.
وتیشی: له‌دوای رووداوه‌كه پۆلیسی هه‌ولێر ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرد، به مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌رمه‌كه، پاشان ده‌ركه‌وت كه‌وا گه‌نجه‌كه دوو رۆژ پێشتر كوژراوه، به‌ڵام به هۆی چۆڵی شوێنه‌كه‌وه كه‌س پێی نه‌زانیوه.
راشیگه‌یاند: پاشان دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه‌و ده‌ستكرا به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و توانرا له ماوه‌ی كه‌متر له 2 سه‌عاتدا بكوژه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت و پاشان له لایان پۆلیسی رێككاری ده‌ستگیر بكرێت، دوای وه‌رگرتنی وته‌كانی له لایه‌ن نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی كوشتن تۆمه‌تبار به ناوی (د.ح.س ) كه ئه‌ویش ته‌مه‌ن 19 ساڵانه وتی: كه دوو شه‌و پێشتر له دره‌نگانی شه‌ودا له ناو گه‌ڕه‌كی خانه‌قا له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كه كێشه‌یه‌ك كه‌وتۆته نێوانیان.

به وته‌ی تۆمه‌تباره‌كه له‌گه‌ڵ كوژراوه‌كه‌دا پێشتر یه‌كتریان نه‌ناسیوه‌و له كاتی دروستبوونی كێشه‌كه‌دا ئه‌و بێهۆش بووه، به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ره‌وه، بۆیه به چه‌قۆ لێی داوه‌و كوشتویه‌تی.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر بڕیاردراوه به به‌ند كردنی تۆمه‌تباره‌كه به پێی ماده (405 ) ی یاسای سزادان، لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.