نوێترین

recent

11/09/2014

په‌رله‌مانتارێك: تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ دوو سلفه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت


ووڵات نێت/

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ دوو سلفه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كرێت، بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەزیری نوێی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

د. فازڵ نه‌بی، بریکاری پێشووی وەزیری دارایی حکومەتی عیراق  رایگەیاند: کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە چارەسه‌رکراوە، بۆیە لەئێستادا بۆ خەرجکردنی مووچەکە، چاوەڕوانی دەستبەکاربوونی وەزیری دارایی دەکرێت، هه‌ركات وه‌زیری دارایی ده‌ستبه‌كاربوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رجده‌كرێت.

لای خۆیه‌وه‌، د. ئه‌رده‌ڵان نووره‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی پارتی به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: تا ئێستا پرسی وه‌زاره‌ته‌كان له‌ لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه‌ یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه‌، نازانرێت ئه‌و پۆستانه‌ی بۆ كورد دانراون كێیان بۆ دیاری ده‌كرێت.

وتیشی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا بڕیار له‌ ناردنی سلفه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت، بۆ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش سلفه‌ی دووه‌م ده‌گاته‌ هه‌رێم ده‌نێردرێت كه‌ ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری دارایی عیراق كه‌ بۆ كورد دانراوه‌ ره‌نگه‌ هه‌ندێك كاتی بوێت، چونكه‌ هێشتا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد یه‌كلایی نه‌كردونه‌ته‌وه‌و پاشانیش سوێندی یاسایی نه‌خواردوه‌.

ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌ كورده‌كان ده‌ستبه‌كار بوونایه‌ ناردنی مووچه‌كه‌ زووتر ده‌چوه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085