نوێترین

recent

11/09/2014

ماسی گوێ گرانبوون دووردەخاتەوە

ووڵات نێت |

توێژینەوەیەکی ئەمەریکی سوودێکی نوێی ماسی ئاشکرادەکات کە توانای ھەیە لە گوێگرانبوون و کەڕی بتپارێزێت.
ئەو توێژینەوەیە لەسەر ئاماری نزیکەی (٦٥) ھەزار کەس بەڕێوەچوو کە ئاماری خواردنی رۆژانەیان وەرگیرابوو و نزیکەی (١١) ھەزار کەسیان تووشی گوێگرانبوون و کەڕی بووبوون، بەراوردکردنی خواردنەکانیان بووەمایەی دۆزینەوەیەکی نوێ کە خواردنی ماسی دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی گوێگرانبوون و ئاستی بیستن بەھێزدەکات.
ھاوکات توێژەران ئەو سوودی نوێیە دەگێڕنەوە بۆ بوونی بڕێکی زۆر لە ترشە چەوری ئۆمێگا ٣ و ئەوەش تائێستا چەندین سوودی بۆ جەستە ھەیە و نوێترینیان پارێزگاریکردنە لە دابەزینی ئاستی بیستن، توێژەران بەپێویستی دەزانن لە ھەفتەیەکدا دوو جار ماسی بخوورێت و ئەوەش ناھێلچێت ھیچ کات گوێکانت ئاستی بیستنیان دابەزێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085