نوێترین

recent

15/09/2014

ئێران: داعش نوێترین بەرهەمی هۆلیودە

ووڵات نێت |

ئاژانسێكی فەرمی حكومەتی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش نوێترین كۆپی بەرهەمی هۆڵیودی ئەمریكیە.

لە ڕاپۆرتێكی ئاژانسی فارس دا هاتووە" پێش چەند ساڵێك لەمەوبەر فلیمەكانی هۆلیودمان دەبینی كە پڕ بوون لە دیمەنی بەدڕەوشتی وكوشتن ، بێ ئەوەی بینەر بیری بۆ ئەوە بچێت كە ئاكادسازیەكە بۆ كارێكی دیاری كراو بە پیلانی جولەكە، ئەمەش مەبەست لێی باڵادەست بوونی ڕۆژئاوایە بەسەر وڵاتانی ئاسیاویدا".

ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەو كردوە دوای چەند ساڵێك لەو دیمەنە دزێوانەی فلیمەكانی هۆلیود، ئێستا داعش كۆپی ڕاستەقینەی هۆلیودە لە بەرهەم هێنانی هاوبەشی ( ئەمریكی – ئیسرائیلی) بۆ ناشیرنكردن و دزێوكردنی ئاینی ئیسلام.

هەروەك هاتووە فلیمەكانی هۆلیود ئامادەسازی تیۆری بوو بۆ ناشیرن كردنی ئیسلام و ئێستا گەورەكانی داعش بەو گروپە بە كرداری كارەكە تەواو دەكەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085