
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی‌و گۆڕان رێكنه‌كه‌ون له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سلێمانی، ئه‌وان پارتی ده‌نگ به‌كاندیدی گۆڕان ده‌دات بۆ پارێزگاری سلێمانی.
بروسك نووری شاوێس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، هه‌ركام له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتی له‌نێو ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانیدا نه‌بن، ئه‌وا سه‌قامگیری نایه‌ته ئاراوه‌و له‌وه‌ها دۆخێكیشدا گرنگه ئارامی‌و سه‌قامگیری له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان به‌رجه‌سته ببێت، به‌ڵام به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی یه‌كێتی له‌سلێمانی به‌رامبه‌ر پارتییه‌كان، ده‌نگ به‌گۆڕان ده‌ده‌ن.
وتیشی، "ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین گۆڕان‌و یه‌كێتی ڕێك بكه‌ون‌و وه‌ك پارتی ئه‌گه‌ر پۆستیشمان نه‌ده‌نێ ڕازین، گله‌ییشمان له‌یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ كردوه كه چوار ساڵ هاوپه‌یمانی گۆڕان بوون‌و ئێستاش له‌پشگیرییان پاشگه‌ز بونه‌ته‌وه".
بروسك شاوێس ڕونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕان‌و یه‌كێتی ڕێكنه‌كه‌ون، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئارام نابێت، بۆیه ئارامی له‌پۆست گرنگتره، به‌كه‌سیشمان نه‌وتووه ده‌نگ به‌كێ بده‌ن، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه‌ش بكه‌وێته ده‌نگدانه‌وه، ئێمه به‌ڵێنمان داوه ده‌نگ به‌گۆڕان ده‌ده‌ین‌و پارتی تانیوه‌ی ڕێگه له‌گه‌ڵ كه‌س ناڕوات، به‌ڵكه تا سه‌ر ده‌ڕوات، وتیشی:"هۆكاری ده‌نگدان به گۆڕانیش، بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ پارتی كردوویانه له ئیداره‌ی سلێمانی‌و به‌هاوڵاتی پله‌دوویش هه‌ژمار نه‌كراون".
جه‌خیتكرده‌وه، ڕای پارتی ئه‌وه‌یه 10 ساڵ وتووێژ چاكتره له‌ململانێیه‌ك كه كاره‌ساتی بۆ شاره‌كه به‌دوادا بێت، بۆیه پێمان باشتره هه‌روه‌ك چۆن 80 ڕۆژه ئه‌و دوو لایه‌نه براوه‌یه‌ی سلێمانی كه جه‌ماوه‌ری خۆیانیان هه‌یه ڕێكنه‌كه‌وتون، با هه‌فته‌یه‌ك ده ڕۆژی دیكه‌ش گفتوگۆ بكه‌ن تا ڕێكبكه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێ ڕێكنه‌كه‌ون‌و ئه‌و پرسه بخرێته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كات ده‌نگ ده‌ده‌ین به‌گۆڕان.
هۆكاری ئه‌وه‌ش كه ئه‌گه‌ر پۆستی پارێزگار بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و ده‌نگی پارتی بۆ گۆڕان ده‌بێت، ڕشكاوانه وتی،"یه‌كێتی به‌رنامه‌ی ئه‌وه بوه پارتی له‌ئیداره‌ی سلێمانیدا پشتگوێبخات، بۆیه ئه‌م سیاسه‌ته له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی پارتییه‌وه ڕه‌تده‌كرێته‌وه. ئه‌م بڕیاره‌مان كه بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگای سلێمانیه، ده‌رهاوێشته‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی یه‌كێتیه له‌سلێمانی به‌رانبه‌ر به‌ئه‌ندامان‌و جه‌ماوه‌ری پارتی، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كه تا نیوه‌ی ڕێگه له‌گه‌ڵ كه‌س‌و هیچ لایه‌نێكدا ناڕۆین‌و به‌ڵێنمان تا سه‌ر ده‌بێت‌و ده‌نگی خۆمان ده‌ده‌ین به‌گۆڕان".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی وتیشی، "براده‌رانی یه‌كێتی له‌په‌نا ڕێككه‌وتنی ستراتیژییه‌وه، له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئیش‌و كاری ئه‌وه بووه، پارتی له‌و شاره‌دا پشتگوێبخات‌و هه‌وڵیداوه ئه‌ندام‌و كادیرانی له‌كۆی ناوه‌نده‌كان بۆ خۆی ڕابكێشێ".