نوێترین

recent

15/09/2014

چ عەیبی نییە ‌

مامۆستا: ئێمە چی ئەدەین بەتوركیا؟.
تەلەبە: نەوتی هەرزان.
مامۆستا: ئافەرم كوڕی خۆم. ئەی ئەو لەبەرامبەردا چیمان بۆ ئەنێرێ؟.

تەلەبە: داعش مامۆستا.
+++
پیترۆڵی من‌و مەوقیفی تورك ئێستە دەشوبهێن.
بەو مەوسیمی بارانە كە چەترەكەی لێ‌ شاردمەوە.

-نالی مەخموری-
+++
شكستی عیشقی: فەرهاد بیت‌و شیرین لەفەیسبووكدا بلۆكت بكات.
شكستی ئابوری: وەزیر بیت‌و بەهەموو قەناعەتێكەوە وابزانیت 8% باشترە لە 17%

شكستی سیاسی: سیاسەتمەداربیت‌و متمانە بەئەردۆغان بكەیت.
+++
بابەخولێ.
ئەردۆغان پشتی داعش ئەگرێ. داعش پەلاماری كوردستانی داوە. كوردستان نەوتی هەیە. نەوت وەكو هێلكەی دوو زەردێنەیە. هێلكەی دوو زەردێنە ئەخرێتە سەبەتەوە. سەبەتەكە لای ئەردۆغانە. ئەردۆغان تەدریب بەداعش ئەكات. داعش خەریك بوو پەلاماری هەولێر بدات. هەولێر مەعمەلی ستراتیجی سیاسییە. ستراتیجی سیاسی سیقەی زۆری بەئەردۆغانە. ئەردۆغان رقی دنیای لە پەكەكەیە. پەكەكە شنگال ئەپارێزێ. شنگال هەڵەبجەیەكی تری كوردستانە. كوردستان نەوتی هەیە. نەوت كولەكەی رۆحی ئەردۆغانە.
+++
هەڵوێستی ئەردۆغان بەرامبەر داعش ئیسپاتی كرد سیاسەتەكەمان چ عەیبی نییە.
-رێبوار كیسنجەر-
+++
جوابە جوانەكەی ئەردۆغان كێی زۆر ئیحراج كرد؟.
1. دائیرەی كەشناسی، چونكە پێشبینییەكەی غەڵەت دەرچوو.
2. راوێژكاری تایبەتی سەرۆكایەتی حكومەت بۆ كاروباری عەمرە.
3. راهێنەری ریاڵ مەدرید.
4. رۆژنامەی كەیهانی عەرەبی.
5. هەموو كورد.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085