نوێترین

recent

15/09/2014

ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ گۆران و پارتی له‌هه‌ولێر

ووڵات نێت |

دوێنێ وەفدێكی گۆڕان بە سەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی سەردانی هەولێریان كردووەو لەگەڵ پارتی كۆبوونەتەوە.

ماڵپەری سپی میدیا بڵاوی كردوەتەوە كە "دوێنێ لە هەولێر وەفدێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆبوونەتەوە، ئامانجی ئەم كۆبوونەوەیەش قسە كردن بووە لەسەر ئەدای حكومەتی بنكە فراوانی هەرێمی كوردستان و چەسپاندنی ئیستحقاقاتی گۆڕان لەو حكومەتەدا.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە "چەند رۆژ پێش كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەنێوان هەدوولادا كراوە لەسەر ئیستحقاقاتی گۆڕان لە حكومەتدا.

هاوكات باسی لەوەش كردوە كە "پارتی بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە17 ی نیسان لە نێوان هەردوولادا لە هەولێر ئیمزا كراوە پارتی ئامادەیی خۆی پێشانداوە بۆ پێدانی ئەو پۆستانە."

سەبارەت بە چەسپاندنی ئەو پۆستانە، بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە بەرپرسی دەزگای ئیستسمار دەچەسپێنرێت كە پشكی گۆڕانە، هەروەها لەگەڵ چەندین بەڕیوەبەری گشتی لە وەزارەتەكان لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان هەردوولادا رێككەوتنی لەسەر كراوە. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085