نوێترین

recent

15/09/2014

​هەفتەی داهاتوو دەوامی خوێندن لە 200 قوتابخانەی سلێمانی رادەگیرێت

ووڵات نێت |

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت دەوامی بەیانیانی خوێندن لە 200 قوتابخانە لەسنوری سلێمانی رادەگیرێت.

نەجمەدین عەلی، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەكاتی گردبوونەوەكەی دەستەی داكۆكی لەمافی مامۆستایاندا وتەیەكی پێشكەشی مامۆستایان كرد و پشتیوانی خۆی بۆ مامۆستایان راگەیاند و دوپاتی كردەوە لەگەڵ وەزارەت لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی لەكەمترین ماوەدا موچەی مامۆستایان خەرج بكرێت.

لەمیانەی گفتوگۆكردنیدا لەگەڵ مامۆستایان مامۆستا نەجمەدین عەلی ئاشكرای كرد ئەو خوێندنگایانەی تاقیكردنەوەی خولی دووەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی تێدا ئەنجام دەدرێت دەوامی بەیانیانی تێدا رادەگیرێت لەپێناو تاقیكردنەوەكەدا.

ئەوەشی خستەروو ژمارەی ئەو قوتابخانانەی لەسنوری سلێمانیدا تاقیكردنەوەی خولی دووەمی 12ی ئامادەیی تێدا بەرێوەدەچێت 200 قوتابخانەیە و لەخوێندنگاكانی تردا كەنزیكەی هەزار خوێندنگان دەوام ئاسایی دەبێت.

جێگای ئاماژە بۆ كردنە بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زۆر لەئاوارە لەقوتابخانەكاندا وەزارەتی پەروەردە تاقیكردنەوەی خولی دووەمی 12ی ئامادەیی بۆ ماوەی یەك مانگ دواخست و بڕیارە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو تاقیكردنەوەكان دەست پێ بكات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085