
ووڵات نێت |
قوبادی تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی وتی "ئومێدەوارم لایەنەكانی سلێمانی بگەن رێكەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی".
قوباد تاڵەبانی لەبارەی پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی سلێمانیەوە وتی "ئومێدەوارم سەرجەم لایەنەكانی پارێزگای سلێمانی بەتەوافوق بگەنە رێكەوتن بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیو كۆتایهێنان بەم دۆخەی ئێستا هەیە".
لەبارەی رەوشی ئاوارەكانیشەوە ناوبراو وتی "رەوشیان باش نیەو پێویستیان بەیارمەتی، تەنها لەماوەی ئەمساڵدا 870 هەزار ئاوارە رووی لەهەرێمی كوردستان كردووەو زۆرینەشیان لەپارێزگای دهۆكن".
لەبارەی ئەو یارمەتیانەشی پێشكەشی ئاوارەكان دەكرێت وتی "یارمەتیەكان وەك پێویست نیەو فەوزای پێوە دیارەو رێكخراوەكان هەماهەنگیەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم نیە".
لەدوای 30 نیسانی ئەمساڵەوە تائێستا لایەنەكانی سلێمانی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیەوە رێكنەكەوتون.