

/ووڵات نێت
سه‌دان كه‌س له‌به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له ناوه‌رٍاستی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و تیایدا داوایان كرد، نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێستا عیراق، وه‌كو تاوانباری جه‌نگ، دادگایی بكرێت و لێپرسینه‌وه‌ش بكرێت له‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبوون یان تێوه‌گلاون له رژانی خوێنی عیراقییه‌كان.
ئه‌مڕۆ سه‌دان لایه‌نگری مه‌حمود ئه‌حه‌سه‌ن ئه‌لسه‌رخی پیاوی ئاینی شیعه‌كان له به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له ناوه‌رٍاستی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا.
خۆپیشانده‌ران داوایانكرد لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێستا عیراق بكرێت به‌هۆی ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامی داوه و به‌تایبه‌ت رووداوه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی رابردوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر بنكه‌ی مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كان له شاری كه‌ربه‌لا ژماره‌یه‌ك لایه‌نگری ئه‌و مه‌رجه‌عه‌یان كوشت و ژماره‌یه‌كی تریان ده‌ستگیر كرد.
خۆپیشانده‌ران، لافیته و دروشمی دژ به‌مالیكی_یان به‌رزكرده‌وه، ته‌ئكیدیان ده‌كرده‌وه له‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌مه له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش بۆ خاكی عیراق.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی به‌غدادییه، بڵاویكرده‌وه، خوێندكار و ئه‌كادیمی و ریشسپی و كه‌سوكاری گیراوه‌كانی ناوچه‌ی جه‌ره‌ف ئه‌لسه‌خر و یوسفییه و له‌تیفییه‌ی شاری به‌غدا، له خۆپیشاندانه‌كه به‌شداربوون.
به‌و هۆیه‌شه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌یان داخست كه ده‌چنه‌وه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و چوارده‌وری خۆپیشانده‌رانیشیان گرت، هه‌روه‌ك هێزێكی ئه‌منی، ده‌وروبه‌ری بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، گرت.