
ووڵآت نێت/
ئەمڕۆ بەئامادەبوونی کەسوکاری شەھیدان ساڵیادی شەھیدانی خێڵی حەمە کرایەوەو خوێندنگایەکیش بەناوی شەھیدانی خێڵی حەمە دەکرێتەوە.
سەعدون حەمەسالح بەڕێوەبەری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەڵەبجە لەلێدوانێکدا بە SNNی ڕاگەیاند: بەئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی لەقەزای شارەزوور ساڵیادی شەھیدانی خێڵی حەمە کرایەوە، کە لەگوندی خێڵی حەمە ژمارەیەک لە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەدەستی گروپی تیرۆریستی لەساڵی ٢٠٠١ شەھید کران.
وتیشی: بۆ ئەومەبەستەش قوتابخانەیەک بەناوی (شەھیدانی خێڵی حەمە) کرایەوە، ھەر لەویادە خەمناکەشدا ١٣ نەمام بۆ گیانی پاکی ئەو شەھیدانە نێژران.
لەساڵی ٢٠٠١ گروپێکی تیرۆریستی لەخێڵی حەمەی شارەزوور پەلاماری ھێزێکی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیاندا، بەوھۆیەوە زیاتر لە ٤٠ پیشمەرگەی قارەمانی یەکێتی نیشتیمانی شەھید کران.
