
ووڵآت نێت/
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌تازه‌ترین فه‌رمانیدا بڕیاریدا نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق دابخات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه نووسینگه‌ی گشتی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و دای بخات.
كه‌ناڵی عیراقییه‌ی نیمچه ره‌سمی له‌هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه، نووسینگه‌ی گشتی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیاریدا به خانه‌نشینكردنی هه‌ریه‌ك له فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌بود قه‌نبه‌ر و عه‌لی غه‌یدان، جێگری سوپاسالار بۆ كاروباری پرۆسه‌كان و فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌لی غه‌یدان، فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان.
بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای چه‌ند رۆژێك دێت له كوژرانی زیاتر له 300 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری عیراقی له ناوچه‌كانی سه‌گڵاویه و سه‌جه‌ر له پارێزگای ئه‌نبار.
بڕیاری خانه‌نشینكردنی ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ر باڵایه، دوای رۆژێك هات له بڕیارێكی پێشتری عه‌بادی به راگرتنی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی به‌رپرسبوون له رووداوه‌كه‌ی سه‌گڵاویه و سه‌جه‌ر.
