
ووڵآت نێت/
ڕۆژنامه‌ی نیويۆرک تایمزی ئه‌مریکی داوای ئه‌نجامدانی دیدارێکی سیاسی ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ڕەوشی سیاسی ناوچەکە، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به‌توڕه‌ییه‌کی زۆره‌وه دیداره‌که ڕه‌تده‌کاته‌وه.
پێگه‌ی ڕادیکاڵی تورکیا بڵاویکرده‌وه، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆیه‌که‌م جار وه‌ک سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌مه‌ستی به‌شداریکردن له 69یه‌مین مێزگردی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشته شاری نیويۆرکی ئه‌مریکا.
ئەردۆغان لەکاتی مانەوەی لە شاری نیويۆرک، لەلایەن ڕۆژنامەی نیويۆرک تایمزی ئەمریکییەوە داوای ئەنجامدانی دیدارێکی لێ‌کرا بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ناوچەکە و ئەو قەیرانانەی بەهۆی گروپی تیرۆرستی "داعش"ەوە ڕووی لەناوچەکە کردووە، بەڵام لەبەرامبەردا ئەردۆغان بەتوڕەیی و بەکارهێنانی وتەی ڕەق، داواکەی ڕەت کردەوە.
میدیاکانی تورکیا هۆکاری توڕەبوونەکەی ئەردۆغانیان بۆئەوە گەڕاندەوە کە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژنامەی نیويۆرک تایمز کۆمەڵێک هەواڵی بڵاوکردەوە کە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و داعش دەکات و هەروەها تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ڕێگەی بەداعش داوە بۆ بەقاچاغبردنی نەوت لەڕێی خاکی تورکیاوە.
هەفتەی ڕابردوو پێگەی نیويۆرک تایمز لەهەواڵێکدا باسی لەو داهاتە کرد کە داعش لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتی قاچاغەوە دەستی دەکەوێت و ڕایگەیاند، داهاتی ڕۆژانەی داعش کە لەڕێی ئەو نەوتەوە دەستی دەکەوێت، خۆی دەدات لە نزیکەی 2 ملیۆن دۆلار. هەروەها نیويۆرک تایمز باس لەوەش دەکات کە داهاتی سەرەکی داعش لەڕێی ئەم پارە زۆرەوە فەراهەم دەبێت و خاکی تورکیاش وەک ڕێگەی سەرەکی بەقاچاغبردنی نەوتەکە بەکاردەهێنێت.
