نوێترین

recent

10/09/2014

ئایا عەبادی رازیە بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم؟

ووڵات نێت |

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، رەزامەندی نیشانداوە بەوەی "سەرجەم داواكارییەكانی كورد جێبەجێبكات‌و موچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرێت".
: مەنال وەهاب, ئەندامی لیستی دەوڵەتی یاسا به‌ ئاوێنەنیوز راگه‌یاندووه‌ "عەبادی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی حكومەتی عیراقی, رەزامەندی نیشانداوە بەخەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
مەنال راشیگەیاند لەگەڵ دەست بەكاربونی حەیدەر عەبادی "بریاری داوە موچەی دوومانگی فەرمانبەران سەرف رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.
لەبارەی جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كوردیشەوە وتی" عەبادی ئامادەیە سەرجەمیان جێ‌بەجێ‌ بكات‌و گرنتی بەكورد دەدەین كە مافەكانیان پشتگوێ‌ ناخەین، بەمەرجێك هەرێمی كوردستان پابەندی رێكەوتننامەی نێوان بەغداو هەولێر بن بەناردنی داهاتی نەوت بۆ بەغداد، چونكە كورد بەشیكە لەعێراق".
زیاتر لە نۆ مانگە كێشە كەوتۆتە نێوان هەولێرو بەغدادەوە بەو هۆیەشەوە حكومەتی عێراقی لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەفەرمانی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشوو، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕاوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085