نوێترین

recent

17/09/2014

ژنێك بە خنكێندراوی تەرمه‌که‌ی دۆزرایەوە

ووڵآت نێت/
لە ناوچەی ئەیوبیەی شاری روحای باكووری كوردستان تەرمی ژنێك كە پێدەچێت خنكێندرابێت، دۆزرایەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست فورات نیوز كەوتووە، لە گەڕەكی یەنیجەی ناوچەی ئەیوبیەی شاری روحا تەرمی ژنێك كە پێدەچێت خنكێندرابێت، لەلایەن هاوڵاتیانەوە دۆزرایەوە و دواتر پۆلیس ئاگادار كرایەوە .
ئەوەشخراوەتەڕوو، تیمەكانی تەندروستی لە دوای گەیشتنی شوێنی رووداوەكە رایانگەیاند كە تەمەنی ژنەكە لە دەوروبەری 30 ساڵانە و كوژراوە .
ئاماژەبەوەكراوە، سەبارەت بە رووداوەكە لێپرسینەوە دەستیپێكرد و تەرمی ژنەكەش بۆ شیكاری پزیشكی رەوانەی پزیشكی دادوەری شاری روحا كرا. تا ئێستا ناسنامەی ژنەكە رانەگەیەندراوە .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085