دوای دابەشکردنەوەی بەنزین لەبەنزینخانەکانی ناوشاری کەرکوک، بڕیارە لەسبەینێوە دابەشکردنی بەنزین لەقەزاو ناحیەکانیش دەست پێبکاتەوە.
فازڵ شەفیق بەڕێوەبەری بەشی بەرھەمە نەوتییەکان لەلقی کەرکوکی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ SNN وتی:"چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەبەنزینخانەکانی ناو شارەکە بەنزین دابەشکراو بۆ ھەر لیترێکیش بۆ تاکسی و پاس بڕی ٤٥٠ دینار دیاریکراو بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەتیش بڕی ٨٠٠ دینار، بڕیاریشە لەسبەینێوە لەھەریەکە لەبەنزینخانەکانی ناحیەی قەرەھەنجیرو قەزاکانی دوبزو داقوق، بەھەمان نرخ بەنزین دابەشدەکرێتەوە".
وتیشی:"لەئێستادا سێ جۆر بەنزین دابەشدەکرێ، بۆئەو مەبەستەش لیژنەی تایبەت و جێگیریان لەبەنزینخانەکان داناوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەبەنزین و جۆرەکانی".
ڕاشیگەیاند، لەمڕۆ بەدواوە بەنزینخانەکان تاوەکو کاتژمێر ٩ی شەو بەردەوامدەبن لەدابەشکردنی بەنزین.