نوێترین

recent

17/09/2014

23 زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی له‌شی مرۆڤ بزانه‌...

ووڵات نێت/

لەشی مرۆڤ جیهانێكی سەیر و جێگیرە، چەندین نهێنی و بابەتی سەیرو سەمەرەی لەخۆگرتوە كەكەسانێكی زۆر نایزانن، ئەمانەش هەندێ لەو زانیاریانەن:
1.    ماسولكەكانی ووردبونەوە لەچاوی مرۆڤدا لەرۆژێكدا 100 هەزار جار دەجوڵێنەوە واتە هێندەی بڕینی 50 كیلۆمەترە بەماسولكەی قاچ.
2.    ناوكی مرۆڤ شوێنی كۆبونەوەی هەزاران جۆری بەكتریایە كەژینگەیەكی جۆراوجۆری هەیە.
3.    لەشی مرۆڤ 25 هەزار ملیار لیك دەردەكات كەهێندەی پڕكردنی دوو حەوزی مەلەوانییە.
4.    لوت 50 هەزار بۆنی جیاوازی بەبیردێتەوە.
5.    خڕۆكە سورەكانی خوێن لە20 چركەدا بەهەموو لەشدا هاتوچۆ دەكەن.
6.    چاوەكان بەجۆرێك هەستیارن كەدەتوانن لەدوری 30 میلەوە لەشەودا مۆمێك ببینن.
7.    نزیكەی 90%ی خانەكانی مرۆڤ تایبەت نین بەمرۆڤ بەڵكو كەڕوو بەكتریان.
8.    ماسولكەكانی مرۆڤ زۆر لەوەی پێشبینی دەكرێت بەهێزترە، بەوپێیەش لەكاتی بەرزبوونەوەی رێژەی دەردانی هۆرمۆنی ئەدرینالیندا ماسولكەكان دەتوانن ئۆتۆمبیل و بەردی گەورە بەرزبكەنەوە.
9.    لەشی مرۆڤ لە7 ئۆكتیلیۆن گەردیلە پێكهاتوە.
10.    چاو دەتوانێ 10 ملیۆن رەنگی جیاواز جیابكاتەوە.
11.    مرۆڤ باشترین راكەری ماراسۆنی ماوە درێژە بەجۆرێك دەتوانێ نێچیرەكەی راوبنێت و ماندوی بكات دواتر دەستگیری بكات.
12.    لەشی مرۆڤ لەتاریكیدا دەدرەوشێتەوە بەڵام ئەو رووناكییەی لێی دەردەچێت 10 هەزار هێندە كەمترە لەوەی چاوی مرۆڤ بتوانێ بیبینێت.
13.    لەشی منداڵان 60 ئێسكی زیاترە لەلەشی كەسانی پێگەیشتوو.
14.    كاتێ هەست بەخۆشەویستی دەكەیت، مێشك هەمان ئەو هۆرمۆنانە دەردەدات كەئەمڤیتامین دەری دەدات.
15.    مرۆڤ و مۆز بەرێژەی 50% هەمان DNAیان هەیە.
16.    مێشك هێندە كارەبا بەرهەم دەهێنێت كەلایتێكی بچوكی پێ دابگیرسێت.
17.    لەژیانماندا 10% ی لەخەوهەڵسانمان بەچاوێكی نیوە داخراوەوە دەبێت.
18.    مرۆڤ 10%ی ژیانی بەچاوێكی داخراوەوە بەسەردەبات.
19.    بەهێزترین ماسولكەی لەشی مرۆڤ ماسولكەی شەویلگەیە.
20.    ئەگەر مێشكی مرۆڤ كۆمپیوتەربوایە ئەوا دەیتوانی لەچركەیەكدا 38 هەزار تریلیۆن داتا شیكاری بكات، كەخێراترین كۆمپیوتەری جیهان كەبە(بلوجین) ناسراوە دەتوانێ 20%ی ئەو شیكارییە بكات.
21.    هەموو چركەیەك لەش 25 ملیۆن خانەی نوێ بەرهەم دەهێنێت.
22.    مێشكی مرۆڤ دەتوانێ لەخولەكێكدا هەزار وشە بخوێنێتەوە.
23.    مرۆڤ نزیكەی 40 رەتڵ لەپێست لەدەست دەدات لەماوەی ژیانیدا.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085