
تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی کوردستان24ـی دایەوە و لەبارەی بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دووپاتی ئەوەی کردەوە، داوا لە بەغدا و هەولیر دەکەن کیشەکانیان بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکەن.
سێشەممە 10ـی حوزەیرانی 2025، تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بالەخانەی وەزارەتی دەرەوە، وەڵامی کوردستان24ـی لەبارەی بڕینی مووچەی خەڵکی کوردستان لەلایەن بەغدا دایەوە و گوتی: ئێمە ئاگەداری مووچە بڕینی خەڵکی کوردستانین لەلایەن بەغداوە، داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین کێشەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە، بەگوێرەی ئەرکە دەستوورییەکان چارەسەر بکەن.
تامی بروس ئاماژەی بەوەش کرد، چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق ژینگەیەک دروست دەکات کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بیانەوێت وەبەرهێنانی تێدا بکەن.