نوێترین

recent

23/09/2014

عەربستانی سعودیش لە لێدانی داعش بەشداریده‌کات


ووڵآت نێت/

ئاژانسی هەواڵی سعودیە لەزاری سەرچاوەیەكی رەسمی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، هێزە ئاسمانیەكانی عەربستانی سعودی بەشدارییان كردووە لە چالاكیی فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بۆ لێدانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش ) لە سوریا. 

سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد، "هێزە ئاسمانیەكانی سعودیە بەمەبەستی پشتیوانیی ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی سوریا و لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی تیرۆر بەشداریی لە هەڵمەتە ئاسمانیەكانی ئەمڕۆدا كردووە"، بێ ئەوەی سەرچاوەكە وردەكاریی زیاتر لەبارەی رۆڵی هێزە ئاسمانیەكانی سعودیە لەو هەڵمەتانە بۆ سەر داعش بخاتەڕوو. 

به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی‌ ئه‌یلوولی‌ 2014، له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی‌ دروستیكردووه‌ بۆ لێدانی‌ داعش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ، یه‌كه‌م گورزی‌ له‌ ناو خاكی‌ سوریا له‌و رێكخراوه‌ وه‌شاند.

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ فۆكس نیوز، هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر شاری‌ رققه‌ له‌ سوریا، كه‌ به‌ناوه‌ندی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ رێكخراوی‌ به‌ناو ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی داده‌نرێت، هاوكات به‌ مووشه‌كی‌ جۆری‌ تۆماهۆكیش له‌ مۆڵگه‌كانی‌ داعشی‌ داوه ‌ له‌و شارهدا .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085