نوێترین

recent

23/09/2014

داعش له‌ ناوچه‌یه‌کی سترتیژی ده‌کشێته‌وه‌


ووڵآت نێت/

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ناوچەیەکی ستراتیجی لەنزیک کەرکوک بۆردومان دەکەن کە لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعشدایە، بەھۆی بەرکەوتنی زیانێکی زۆریشن داعش ئەو ناوچەیە چۆڵدەکات.
 شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ناچەی (مەلا عەبدوڵڵا)یان بۆردومانکرد کە دەکەوێتە نزیکەی ٥٠ کیلۆمەتری باشوری شاری کەرکوک، لەئەنجامی بۆردومانەکەشدا بەدەیان تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی داعش کوژران و وزیانێکی گەورەش بەر توانا سەربازییەکانیان گەیشت.
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک بە SNNی ڕاگەیاند" بۆردومانەکە زیانێکی گەورەی بە رێزەکانی داعش گەیاندووەو زیاتر لە ٢٠ چەکداریشیان کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرجەم چەکە قورسەکانی داعش لەو بۆردومانەدا تێکشکێندراون.
بەوتەی عەمید سەرحەد، چەکدارانی داعش لە ناوچەکە کەمبوونەتەوە و سەرجەم ئاڵاکانیشیان لەسەر بارەگاکانیان ھێناوەتەخوارەوە.
سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکەش لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە، بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکوک ئاماژەی رایگەیاند: تائێستا ھیچ ھێزێکی پێشمەرگە یان پۆلیسی شاری کەرکوک نەچوونەتە ناو مەلا عەبدوڵڵا و لە سەنگەرەکانی خۆیان جوڵەیان نەکردووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085