نوێترین

recent

11/09/2014

كە دایئەكەنیت ‌

+ چییە گەورەم؟ لەخوا بەزیادبێ ئەم بەیانییە بسكەی سمێڵت دێ. خێرە؟.
– ئەی چۆن رۆڵە! شوكور نەجاتمان بوو لەهەموو تەنگانەیەك.
+ داعش وازی لەخەباتی چەكداریی هێنا؟.
– نەخێر. عیبادی ماڵی ئاوابێ رەببی وەعدی داوە ئەمڕۆ سبەی وەكو بەركوڵ مەعاشی مانگێكمان بۆ بنێرێ.
+ دەك خوا لەدەستی بەزیاد نەكات. مانگێ؟!.. ئەی پارەی مانگەكانی تر؟.
– ئەویان بۆ دوایی.. ئەڵێ ئەگەر عال‌وسال دابنیشن هەموویتان بۆ حەل ئەكەم.
+ چۆن چۆنی حەلی ئەكا؟.
– بەپێی دەستور.
+ حەو.. كەواتە هیچ.
– نوقڵانەی خراپ لێ‌ مەیە بایەقوش.. بۆچی هیچ؟.
+ چونكە دەستور ئەڵێ بەبێ ئاگاداریی بەغا بۆتان نییە تەنەكەیەك نەوت بفرۆشن.. وا ناڵێ؟.
– با.. بەڵام..
+ بەڵامی چی؟! تو شەرەف ئەمە بەزم نەبوو بۆ خۆمانمان دروست كرد؟.
– ئەرێ‌ بەڕاست ئەمڕۆ دەرەجەی حەرارەت چەندە؟.
+ دەرەجەی حەرارەتت بۆچییە قوربان؟.
– بۆئەوەی مەوزوعەكە بگۆڕم‌و سەرم نەچێ بەگۆڕی باوكما. فەرموو بڕۆ دەرەوە..
+ وەڵڵاهی ناڕۆم هەتا نوكتەكەی ئەحۆلت بۆ نەگێڕمەوە.
– فەرموو بەڵام بەكورتی.
+ بەسەرچاو.. ئەڵێ ئەحۆل ئەچێ بۆ بازاڕ، پێڵاو بكڕێ. بەدوكاندارەكە ئەڵێ لەو پێڵاوە نوك تیژە بێ قەیتانە جووتێكی رەقەم سی‌و نۆم بەرێ. كابرا بەتەعەجوبەوە ئەڵێ تۆ قاچت سی‌و نۆیە؟ ئەڵێ نەوەڵڵا چل‌و دووە بەس دایم‌و دەرهەم سی‌و نۆ لەپێ ئەكەم. دوكاندارەكە بەتەعەجوبەوە ئەڵێ بۆ؟! ئەوە زۆر خراپە.. ئەحۆل ئەڵێ خراپ نییە تۆ نایزانی.. كە دایئەكەنیت ئەوەندە خۆشە نەبێتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085