

ووڵات نێت/
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی(ئیرنا) یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ كاروباری عه‌ره‌بی و ئه‌فریكی، حوسێن ئه‌میر عه‌بدئه‌للهیان رایگه‌یاندووه" ئێران به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پاریس ناكات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵام وڵاته‌كه‌مان پاڵپشتی عیراق و سوریا بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت"گرنگ ئه‌وه‌یه ئێران لایه‌نێكی گرنگی نه‌هێشتنی تیرۆره له ناوچه‌كه و جیهاندا."
له كۆتایدا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه" ئێران هه‌میشه پاڵپشتی عیراق و سوریای كردووه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر ، به‌ڵام به‌شداری كۆنگره‌ی پاریس ناكه‌ن كه بۆ جه‌نگی تیرۆر ئاماده كراوه".
دوێنێ، جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێك پێی رانه‌گه‌یاندووین كه ئێران به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌كه‌ن.
به هه‌مان شێوه‌ی ئێران، وڵاتی توركیاش تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌ی خۆی پیشان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگی دژ به داعش بكه‌ن.