

ووڵات نێت/
جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق ده‌ربڕی كه به هه‌نگاوێك به‌ره‌و ئاشتبوونه‌وه له رژێمی سیاسیی عیراق داده‌نرێت و پێیوایه كه عه‌بادی له‌كێشه‌كان تێده‌گات و نیازی باشه.
ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق كه شیعه‌یه و به‌درێژایی ساڵانی رابردوو ره‌خنه‌ی له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق ده‌گرت و تۆمه‌تباری ده‌كرد به‌وه‌ی له هه‌وڵه‌كانی بۆ بێده‌نگكردنی نه‌یاره‌كانی، وه‌ك سه‌دام حسێن ده‌كات.
پشتیوانییه‌كه‌ی عه‌لاوی بۆ عه‌بادی ره‌نگه ببێته ره‌سیدێكی سیاسی بۆ عه‌بادی كه وه‌ك مالیكی سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌یه، به‌ڵام واسه‌یر ده‌كرێت كه زیاتر ئاره‌زووی پێكهێنانی حكومه‌تێكی هه‌بێت كه كه‌س په‌راوێز نه‌خات.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز، عه‌لاوی وتی: "بڕوایه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌م هه‌یه كه عه‌بادی له‌كێشه‌كان تێده‌گات و نیازی باشه و هیوادارین هاوكاری بكه‌ین".
عه‌لاوی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عیراق بووه، له‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌یه كه هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سوننه توڕه‌كانی عیراق دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بیانخاته ریزی حكومه‌ته‌وه له شه‌ڕ دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش.
له‌م ساڵدا رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باكووری عیراقدا گرت، داعش له‌لایه‌ن هه‌ندێك له سوننه‌وه‌كانه‌وه كه حكومه‌تی عیراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به په‌راوێزخستنی پێكهاته‌كه‌یان، پشتیوانی ده‌كرێت.
په‌نابردنی مالیكی بۆ به‌كارهێنانی هێز دژی خۆپیشانده‌ران، رقلێبوونه‌وه‌ی سوننه‌كانی بۆ حكومه‌ت زیاتر كرد و بووه‌هۆی پێدانی سیمایه‌كی "خه‌باتگێڕی" به سوننه‌كان تا دواجار یاخیبوونێكی چه‌كداری لێكه‌وته‌وه و رێخۆشكه‌ربوو بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كه نه‌هامه‌تییه‌كانیان ئیستیغلال بكات، تائێستا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری هۆزه سوننییه‌كان و ئه‌ندامانی گروپه چه‌كداره‌كان له‌پاڵ داعشدان چونكه پێیانوایه كه حكومه‌تی عیراق زیانی زیاتره.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، عه‌بادی به‌ڵێنی دا به ده‌ركرتنی لێبووردن و راگرتنی بۆردوومانكردنی شار‌و شارۆچكه‌كان كه به‌وته‌ی عه‌لاوی بڕوای به جددیه‌تی عبادی لا دروستكردووه، وتیشی: "به عه‌بادی-م وت كه گه‌ر له‌سه‌ر رێڕه‌وی راست و گونجاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بڕوات، به‌رده‌وام پشتگیری ده‌كه‌ین".
عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌وه‌ی پێویستمانه دۆزینه‌وه‌ی جوگرافیایه‌كی سیاسی نوێیه كه جیاوازی له‌نێوان خه‌ڵكیدا نه‌كه‌ین. ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌ب و ئاین و بیروڕا خه‌ڵك له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان بێبه‌ش ناكه‌ین".
وتیشی: "په‌یوه‌ندی باشم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و گروپانه‌دا هه‌یه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشوو ئابڵوقه خرابووه‌سه‌ر پارێزگاكانیان و بۆردوومان ده‌كران".
ئاشكراشیكرد كه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه و ژماره‌یه‌كیانی به نامه‌یه‌كه‌وه ناردووه بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیران كه رایانگه‌یاندووه به‌شێكی جیانه‌كراوه ده‌بن له پرۆسه‌ی سیاسی.
عه‌لاوی روونیشیكرده‌وه كه "پێویسته حكومه‌ت له ئێستادا كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بداته پارێزگاكان ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه سوننه‌یه‌ی خۆپیشاندانه ئاشتیخوازانه‌كانی 2013ی به‌ڕێوه‌ده‌برد و بووه‌هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی توند بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به مالیكی".
وتیشی: "پێویست بوو له‌سه‌رمان ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌وانه‌ی ده‌یانویست به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و ده‌ستووری له خۆپیشاندانه‌كانی رابردوودا هه‌ڵوێسته‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو بێنینه به‌ره‌ی حكومه‌ته‌وه".
عه‌لاوی پێیوایه كه "پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كراوه‌بن به روویی سوونه‌كاندا و هه‌ندێك داواكارییان جێبه‌جێ بكه‌ین.
داواكاری ساده كه له راستیدا داواكاری زۆر ره‌وان. كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه وه‌ك هاوڵاتیانی تری عیراق به یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت".