

ووڵات نێت/
ھەندێک ھۆکار بوونیان ھەیە کە پێیان نازانیت و دەبنەھۆی ھەڵوەرینی قژ، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-ھۆڕمۆن: گۆڕانی ھۆڕمۆنەکان دەبنەھۆی ھەڵوەرینی قژ و ئەو گۆڕانکارییەش زۆرتر لەماوەی سکپڕبوون و تووشبوون بە ھەڵئاوسانی رژێنی دەرەقی دەبێت.
-کەمی خوێن یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکان بۆ ھەڵوەرینی قژ.
-زیادبوونی ھۆڕمۆنی تێستۆستیرۆن کە لە پیاواندا بوونی ھەیە قژ ھەڵدەوەرێنێت.
-بۆیەی قژ چەندین ماددەی زیانبەخشی تێدایە کە تاڵە مووەکانی سەر لاواز دەکات و لێدەبنەوە.
-ھەستەوەری یەکێکە لە ھۆکارەکانی ھەڵوەرینی قژ و پێویستە بزانیت بە چی ھەستەوەریت بۆئەوەی لێیان دوربکەویتەوە ئەگەر خواردن یان ماددەی تر بێت.
-کەمی خوێنیش ھۆکارێکی ترە بۆ سەر رووتانەوە