ووڵات نێت/
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله به‌سه‌ركرده‌وه و رێنمایی و به‌رچاوڕوونیی پێویستیشی له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و مه‌یدانیی به‌ره‌ی دژ به تیرۆریستان خسته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، له درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی ٢٠١٤، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخی به‌ره‌كانی جه‌نگ سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له میحوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی دیجله كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشیی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌و ناوچه‌یه وه‌ده‌ستیان هێنا و هه‌روه‌ها سوپاسی خۆڕاگریی پێشمه‌رگه‌ی كرد و وه‌ك زامنی ئازادیی كوردستان و پارێزه‌ری گه‌ل و وڵات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوێی له سه‌رنج و تێبینیی فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان گرت و رێنمایی و به‌رچاوڕوونیی پێویستیشی له‌باره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و مه‌یدانیی به‌ره‌ی دژ به تیرۆریستان خسته‌ڕوو".