نوێترین

recent

15/09/2014

پێشمه‌رگه‌ ئاڵای كوردستانیان لەسەر چیای حەمرین هەڵكرد

ووڵات نێت/

ئەمرۆ 14-9-2014 هێزەكانی میحوەری قەرەتەپە هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ پاككردنەوەی تەواوی ئەو گوندانەی كە ماون و لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵكرابوون ئەنجامداو توانیان ئاڵای كوردستان لەسەر چیای حەمرین هەڵبكەن.

رەحیم محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی قەرەتەپە كەبەشێوەیەكی مەیدانی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بووە لەكاتی ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتە  رایگەیاند: لەدوا نیوەرۆی ئەمرۆوە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەفەرماندەیی مەردان چاوشین لەچەند قۆڵێكەوە هێرشیان كردە سەر 6 گوندی سنوری حەمرین كە تیرۆرستانی داعش ماوەی سێ مانگ دەبوو كۆنترۆڵیان كردبوون بەتەواوەتی و بەبێ ئەوەی هیچ بەرگریەكیان هەبێت ئەو گوندانە پاككرانەوەو چەكدارەكانی داعش هەڵهاتن.

رونشیكردەوە: ئەو گوندانە پێك هاتبوون لە (  شەرموغ ، برێهە ، جەعافرە ، جێ سات ، بن عێف ، حدیدی )، لە هەڵمەتەكەشدا هیچ زیانێك بەر هێزەكانی پێشمەرگە نەكەوتووەو لەو پەری ورە بەرزیەوە بەردەوام بوون لە راماڵینی تیرۆرستانی داعش. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو گوندانە هێزەكانی پێشمەرگە پەلاماری داعشیان لەسنوری زنجیرە چیای حەمرین داو تێكیان شكاندوون و دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیە ئاڵای كوردستان لەسەر چیای حەمرین هەڵكراو پێشمەرگە لەوێ جێگربووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085